ڕێکخستنەکانی گەنجانی ئیزمیر لە دژی دەستگیرکردنەکان کاردانەوەیان نیشان دا

ڕێکخستنەکانی گەنجان بە دروشمی "ناهێڵین سەربکەون" گرتن و دەستبەسەرکردنەکانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، تێکۆشانیان لە هەموو شارەکان پەرە پێدەدەن.

ڕێکخستنەکانی گەنجانی ئیزمیر بەرامبەر گرتن و دەستبەسەرکردنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دەستپێکی بازاڕی کارشیاکا تا وێستگەی کارشیاکای ئیزبان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی"فەلەستین هی ئێمەیە، تەقسیم هی ئێمەیە، وان هی ئێمەیە، کایپاکایا هی ئێمەیە، داناخرێت! بەرزکرایەوە و دروشمی، "بە دەستبەسەرکردن،گرتن و گوشار ناتوانن رێگریمان لێبکەن"، "بژی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەمان"، "زیندانیانی سیاسی کەرامەتی ئێمەن" و "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بە بەردەوامی وترانەوە.

لەسەر ناوی ڕێکخستنەکانی گەنجانەوە یوسف مەتین کاراکایا قسەی کرد و وتی: " لە زۆربەی شارەکان بە بیانووی بێ بنەما چالاکوانان دستبەسەر کراون، لە سەردەمێکدا کە لە بواری سیاسەتی بۆرژوازیدا باس لە 'نەرمبوون' دەکرێت ،کرێکاران، ڕەنجدەران، گەلانی چەوساوە و شۆڕشگێڕان لە گەڵیانن، لەم چەند هەفتەیەدا بینیویانە کە 'نەرم بوون' مانای چییە.

تێکۆشانی خۆمان لە هەموو شارەکان پەرە پێدەدەین

کاراکایا ڕایگەیاند کە سیاسەتی "نەرمبوون" بۆ گەلی کورد نابێت و ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات جگە لە شەڕ و قەیران داهاتویەکی بۆ ملیۆنان کەس نییە. هەروەها وتی، ئیمپریالیستەکان لەو ئیرادە شۆڕشگێڕییە دەترسن کە لە گەزی، ڕۆژئاوا و فەلەستین خۆڕاگری دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، با بزانن بارودۆخی خراپێکە ئێوە بۆ شۆڕشگێڕان، ژنان، کرێکاران، قوتابیان دروستان کردووە و ڕۆژانە بەو سیستەمە ڕزیوەتانەوە دەیانکوژن، وەها ئاسان ناهێلین بەسەرتانا تێپەڕێت. بە پەرەدان بە تێکۆشانمان لە هەموو شارەکان هەڤاڵانمان وەردەگرینەوە."