کرێکاران و کارمەندانی کافتریا و یانەکان بەهۆی رێوشوێنەکانی دژ بە کۆرۆنا بۆ ماوەى چەند مانگە بێکارکراون و هیچ قەرەبوویەکیش نەکراونەتەوە، ئەوانیش لە ناوچەى شیشخانەى کادیکۆی ئیستەنبول دووەم چالاکیی بێدەنگی خۆیان ئەنجامدا.
زۆربەى ئەو کرێکار و کارمەندانە گەنجن و خوێندنی زانکۆیان تەواو کردووە و لە هیچ شوێنێکیش دانەمەزرێندراون. لە چالاکییەکەیاندا چەند پۆستەریان بەرزکردبووە، کە لەسەریان نووسرابوو "ئێمە دەمانەوێت وەک مرۆڤ بژین"، "نابێت ئێمە باجەکەى بدەین"، "نەک لەبەر کۆرۆنا، بەڵکو بەهۆی برسیبوونەوە دەمرین".
چالاکییەکە لەلایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی میدیا و راگەیاندنەوە رووماڵ کرا و کرێکاران و کارمەندانی کافتریا و یانەکان جەختیان لەوە کردەوە، تاەوکو مافەکانی خۆیان بە دەست نەهێنن بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت