لە دویسبورگ ٧مین فیستیڤاڵی ئیڤانا هافمان ئەنجامدرا
لە دویسبورگ لە فیستیڤاڵی ئیڤانا هافماندا کە ٧مین ساڵە بەڕێوەدەچێت پەیامی دژی ئیمپریالیزم و داگیرکەری بڵاوکرایەوە.
لە دویسبورگ لە فیستیڤاڵی ئیڤانا هافماندا کە ٧مین ساڵە بەڕێوەدەچێت پەیامی دژی ئیمپریالیزم و داگیرکەری بڵاوکرایەوە.
هەموو ساڵێک بۆ ئئینتەرناسیۆنالیستی مەلەکەپە ئیڤانا هافمان کە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ لە شاری تەل تەمری رۆژئاوا شەهید بوو لە شەڕی دژی داعش، فیستیڤاڵ ئەنجام دەدرێت. ٧مین فیستیڤاڵ لە دۆیسبورگ ئەنجامدرا.
فیستیڤاڵەکە بۆ یادکردنەوەی ئیڤانا هافمان ئەنجامدرا کە لە رۆژئاوا شەهید بوو و دروشمی ' دژی ئیمپڕیالیزم و داگیرکەری بانگەوازی تێکۆشان' وترایەوە.
جەماوەر لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دویسبورگ کاتژمێر ١٣ کۆبوە و میتینگیان ئەنجامدا. دواتر قسەکردن، نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو ڕێپێوان ئەنجامدرا.
بە سەدان کەس کە بەشداریان کرد دروشمی ' لە دویسبورگ تاوەکو رۆژئاوا، ناوی بەرخۆدانی ئیڤانا هۆفمانە' ، ' ژن ژیان ئازادی'، شەهید نامرن وترانەوە. دواتر ژمارەیەک هونەرمەند هونەرەکەیان پێشکەش کرد.
هەروەها میشێللا هافمان دایکی ئیڤانا هافمان قسەی کرد.
بە سەدان کەس بەشداریان کرد و گۆرانی کوردی وتران و جەماوەر دەستی بە هەڵپەڕکێ کرد.
ف.ق