لە رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دا لە دانیمارک داوای "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرا

سیاسەتمەداران، نووسەران و ئەکادیمیەکانی دانیمارک لە چوارچێوەی هەفتەی مافی مرۆڤ دا پشتیوانییان لە کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

لە رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دا داواکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زیاتر بوون. دوای چالاکییەکان لە سوید، نەرویج، ئیتالیا و فینلاندا لە دانیمارکیش داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

لە دانیمارک دەستەیەکی هاوبەش، کە دوو وزەیری دەرەوەى پێشوو و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، ئەکادیمیەکان و نووسەرانی تیدایە، جاڕنامەیەکیان ئیمزا کرد و جەختیان لە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کردەوە تاوەکو بە دیموکراسیکردنی تورکیا لە کوردستاندا چارەسەرییەکی بنەڕەتی بئافرێنێت.

ئەو جاڕنامە هاوبەشە، کە لە لایەن ٢٥ کەسەوە ئیمزا کرابوو لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی دیموکراتیکی کوورد لە دانیمارک رادەستی نێونەرایەتیی نەتەوەی یەکگرتووەکان لە کۆپنهاگ کرا. میخائیل تۆف بە ناوی لقی دانیمارکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جاڕنامەکەى وەرگرت و وتی، دۆسیەکە رادەستی کەسایەتیە پێویستەکان دەکەن.

دۆستە دانیمارکییەکانی کورد، کە کەمپەینەکە بەڕێوەدەبەن، دەستیان بە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی رێکخراوەکان و حیزبەکان دا کردووە تاوەکو داوا لە رێکخراوەکانی دانیمارک و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن، کە گوشار لەسەر تورکیا دروست بکەن تاوەکو لە کوردستان چارەسەرییەکی ئاشتییانە و دیموکراتیک بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تری سیاسیی کورد بەدی بێت.

ناوی ئەو کەسانەى کەمپەینەکەیان ئیمزا کردووە

 

Nils Vest

Karina Lorentzen,

Mette Knudsen,

Per Nørgaard Kristensen,

Klaus Schulte,

Tue Magnussen,

Steen Folke,

Jørgen Holst,

Theresa Olesen,

Anne HaarløvLeif

Borg Hansen

Marianne Olsen,

Villy Søvndal,

Uffe Elbæk,

Jonas Eika Rasmussen,

Annika Smith,

Jørgen Primdahl,

Eva Flyvholm,

Christian Juhl,

Rosa Lund,

Villo Sigurdsson,

Pernille Frahm,

Ulla Sandbæk,

Sune Dalsgaard Christiansen

ژ.ت