لە ساربروکن هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئیدانە کران
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هێزەکانی پەدەکە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرا.
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هێزەکانی پەدەکە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرا.
کوردستانیان لە بەردەم ئەوروپا گەلەری کۆبوونەوە و بە خولەکێک رێزگرتن دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان بۆ پێکهێنانی سنووری میساقی میللییە، کە ١٠٠ ساڵ لەوە پێش نەیانتوانی پێکی بهێنن.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی 'بمرێ خیانەت' ، 'نا بۆ شەڕی براکوژی' و 'بژی یەکێتیی گەلی کورد' وترانەوە.
ژ.ت