سەرانی ئەوروپا لەدژی هەندێک کەس و کۆمپانیای تورکی بڕیاری گەمارۆیاندا

سەرۆکەکانی یەکێتی ئەوروپا لەدژی دەوڵەتی تورک بڕیاری گەمارۆی نوێیاندا. لە بڕیارەکەدا سزادانی هەندێک کەسی تورک هەیە.

سەرۆکەکانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی لوتکەدا کە دوێنێ دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بەهۆی هەڵوێست و جموجووڵی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر قوبرس و یونان، بڕیاریاندا گەمارۆی نوێ لەسەر دەوڵەتی تورک بسەپێنن. ئەگەر دەوڵەتی تورک بەردەوام بێت لەسەر کارەکانی لە دەریای ناوەڕاست، چاوەڕێ دەکرێت، لە مانگی ئازاردا بڕیاری نوێ بەسەر دەوڵەتی نوێ بسەپێنرێت.

سەرانی یەکێتی ئەوروپا لەدژی ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە لە دەریای سپیدا لە گەڕان بەدوار غاز و نەوتدا هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن، بڕیاری گەمارۆیاندا.

یونان رایگەیاند، بڕیارەکە پێویستە توندتر بێت و دوودڵی یەکێتی ئەوروپای لەبارەی فشارەکانی سەر دەوڵەتی تورکی رەخنە کرد. ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیاش رایانگەیاند، لە رێگای دیپلۆماسیەوە دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

ف.ق