'تا ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگەیی زیلانان بەردەوام دەبێ'

گەریلا نەورۆز دەرسیم ئاماژەی بەوەدا چالاکی شەهید زیلان تۆڵەی لە زهنیەتی پیاوسالاری کردەوە و وتی: "ئەم چالاکیە پارتی بوونی ژنی ئیسپاتکرد و زۆر بە گەورەی هێزی ژنی دەرخست."

بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)ەوە کە لە ٣٠ی تەموزی ١٩٩٦دا لە دێرسیم چالاکیەکی فیدایانەی ئەنجامدا، گەریلا نەورۆز دەرسیم قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا دەرسیم وتی: "لە ئاست تێکۆشانی شەهیدانماندا سەردادەنەوێنین و جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدیبهێنین. لە مێژووی تێکۆشانی کورددا چەندین کەسایەتی دەرکەوتوون و پێشەنگایەتییان کردووە. بەڵام یەکەمجارە لە مێژووی تێکۆشاندا کەسێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوێت و لە تێکۆشاندا ئەوەندە هەبوونی ژن بە بنەما بگرێت. ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژنەوە ببەستێتەوە. ئاشکرایە لە ساڵی ١٩٩٦دا هەوڵی تیرۆکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەدرێت، بەڵام لە لایەن هەڤاڵانەو هەست بەو کردەوەیە دەکرێت و ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ڕێبەر ئاپۆ لەو کردەوە تیرۆرستییە ڕزگاری دەبێت.  ڕێهەڤاڵ زیلان لەو سەردەمەدا لە چیاکانی دەرسیمدا بە عەشقێکی گەورەوە لە تێکۆشاندایە و هەست بەو پیلانگێڕییە دەکات کە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ لە ئارادایە. بۆیە زۆر بەباشی ئەم هێرشە شیدەکاتەوە، لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دڵی دووژمندا چالاکیەکەی فیدایانە ئەنجام دەدات."

نەورۆز دەرسیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "چالاکی ڕیهەڤاڵمان تۆڵەی لە زهنیەتی پیاوسالاری کردەوە. ئەم چالاکییە پارتیبوونی ژنی ئیسپاتکرد و دیسانەوە بە گەورەییەوە هێزی ژنی دەرخستەوە. لە هەمانکاتدا ئەم چالاکییە بوو بە ناگەوازێک بۆ هەموو ژنێک کە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. تا ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگەیی زیلانان بەردەوام دەبێت. چالاکیەکە لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بووە وەڵامدەرەوەیەکی تێژ و ڕوون."

لە کۆتایی قسەکانیدا نەورۆز دەرسیم وتی: "هێزە هەژموونخوازەکان بۆ ئەوەی لە سەرەتادا تەڤگەرمان لەناوبەرێت، هەموو شێوە هێرشێک دەکات. بۆیە تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ و فیدایانەی هاوشێوەی زیلان هەبێ تەڤگەرمان لەناوناچێت و تابێت بە تێکۆشانەوە گەورەتردەبێت."