یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین لە ٩ شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین، لە ٩ شاری تورکیا و باکووری کوردستان چالاکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، "تۆڵە لە دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەینەوە."
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین، لە ٩ شاری تورکیا و باکووری کوردستان چالاکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، "تۆڵە لە دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەینەوە."
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ئامەد، ئێلح، بەدلیس، وان، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەدەنە، مێرسین و سێرت ریزەچالاکیان ئەنجامداوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە یەکینەکانی تۆڵە فیدایی گەلی خۆیانن و تۆڵە لە دوژمنی مرۆڤایەتی دەکەنەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ئامەد
٧ی کانونی یەکەم لە گەڕەکەی گونەی ناوچەی سووری ئامەد، محاویلەیەکی کارەبا سووتێنرا. بە بۆمبی دەستی لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش کە ویستی دەستوەردان لە چالاکیەکەدا بکات، چالاکی ئەنجامدرا.
٨ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری فاریقینی ئامەد بە بۆمبی دەستی و چەلی لولە درێژ لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدرا.
٩ی کانونی یەکەم ئۆتۆمبێڵی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا لە ناوچەی سووری ئامەد سووتێنرا.
ئێلح
٧ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی ساخلکی ئامەد ئۆتۆبوسێکک سووتێنرا و لەکار کەوت.
٨ی کانونی یەکەم لە سەر رێگای نەخۆشخانەی ناوەندی ئێلح زیان بە دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی گەیەندرا.
بەدلیس
٩ی کانونی یەکەم لەدژی شوێنکارێکی فاشیستەکان لە تەتوانی بەدلیس چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا.
٩ی کانونی یەکەم لە بەردەم نەخۆشخانەی دەوڵەتی پێشووی بەدلیس لەسەر پردێک پانکارتێک لەدژی گۆشەگیری هەڵواسرا.
وان
٨ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی بۆتانیچی وان، فرۆشیار و بەکارهێنەرانی مادەی هوشبەر سزادران.
٩ی کانونی یەکەم هێزەکانی خۆپاراستنمان لە گەڕەکی شافاق و ڕێگای دیموکراسی رێگای ئاوریشمی وان، بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لەدژی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا.
٩ی کانونی یەکەم، وێستگەی تەلەفۆن و ئەنتەرنێتی سەر بە کۆمپانیای جی ئێس ئێم لەسەر رێگای بۆستانیچی رێگای ئاوریشم تێکشکێنرا.
ئەستەنبوڵ
لەنێوان ٧،٨،٩ی کانونی یەکەم لە گەڕەکە جیاوازەکانی ئەستەنبوڵ ١٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان سووتێنران و لەکارکەوتن.
٨ی کانونی یەکەم لە ناوچەی کایانارتەپەی ئەستەنبوڵ باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی پێشانگایەکی جلوبەرگ و ژمارەیەک بارهەڵگر سووتێنران.
ئیزمیر
٨ی کانونی یەکەم لەسەر ڕێگای فاچۆی ئیزمیر لەدژی بارهەڵگری سەربازی چالاکی ئەنجامدرا و تێکشکێنرا.
٩ی کانونی یەکەم لە ناوچەی باسمانەی ئیزمیر فرۆشیارانی مادەی هوشبەر سزادران.
ئەدەنە
٨ی کانونی یەکەم لە گوزەلباخچەی ئەدەنە فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر سزادران و چایخانەیەکیش کە قۆماری تێدا دەکرا سووتێنرا.
٨ی کانونی یەکەم، بۆمبێکی دەستی هەڵدرایە ماڵێکەوە لە ئەدەنە کە کاری نائەخلاقی تێدا دەکرا.
مێرسین
٨ی کانونی یەکەم لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێردین ئۆتۆمبێڵێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا سووتێنرا و لەکارکەوت.
سێرت
٨ی کانونی یەکەم لە نزیک نەخۆشخانەی دەرەوەی ناوەندی سێرت دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنران."
ف.ق