ئۆپراسیۆنی پاكتاوكردنی سیاسی له‌ ئیزمیر: ٧ كه‌س ده‌ستگیركران

له‌ ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسیدا له‌ ئیزمیر هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌مین ئۆرهان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌، ئه‌رتورك یه‌ڵماز په‌یامنێری ئه‌ته‌ها (ETHA) و ٥ کەسی تر ده‌ستگیركران.

سه‌ر له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیزمیر هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ندین ماڵ. له‌ هەڵکوتانەکەیاندا ئه‌مین ئۆرهان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌، ئه‌رتورك یه‌ڵماز په‌یامنێری ئاژنسی هه‌واڵ ئه‌تكین (ئه‌ته‌ها / ETHA)، مریه‌م یه‌ڵدرم، گوڵ ئۆزدۆغان، نازلی یۆیله‌ر، دیدار گوڵ و فه‌رهاد په‌هله‌وان ئه‌ندامانی فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانی گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (سەگەدەفە / SGDF) ده‌ستگیركران.

هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و هه‌ر ٧ كه‌سه‌كه‌ براونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیزمیر.

ژ.ت