ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد، مستەفا ئاڤجی هاسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان و ٤ کەسی تر دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد، مستەفا ئاڤجی هاسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان و ٤ کەسی تر دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری لە کۆجالی، لە ٨ی حوزەیران دا لە وان مستەفا ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری وان، کە لەلایەن ئاکەپە – مەهەپەی فاشیستەوە قەیوم لە شوێنەکەیدا داسەپێنراوە، لەگەڵ ٤ کەسی تر دەستگیرکران.
مستەفا ئاڤجی، زەهرا گیوچەن، دڵشا کۆجا کایا، خەزاڵ دیلەک و تولای دەمیر ماوەی ٣ رۆژە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری کۆجالی دا راگیراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
ژ.ت