هه‌واڵی به‌په‌له‌: پەکەکە بە سەرکەوتوویی ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

ڕۆژنامەوانانی کورد لە ئەورووپا کۆبوونەوە

ڕۆژنامەوانانی کورد لە ئەرووپا بە ناونیشانی "کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانانی کورد لە تاراوگە" لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ گەیشتن ڕێکخستنی نوێ و بەرفراوان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژنامەوانی کورد

ڕۆژنامەوانانی کورد لە ئەورووپا بۆ بونیادنانی ڕێکخستنی نوێ و بەرفراوان، بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕاگەیاندنی کوردی لە شاری ئاڵستی بەلجیکا کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین خەباتکاری ڕاگەیاندنە کوردییەکانی وەک؛ ستێرک تیڤی، ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، کەناڵ ٨، مەدیا خەبەر تیڤی، ژن تیڤی، یەرەئا-رۆژئاوا (یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد)، ئێن ئاڕ تی، ئاریان تیڤی، سەنتەری میترۆ، سەندیکای ڕۆنوس، دەفەگە، کۆمەڵە تیڤی، زۆم تیڤی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی وڵات، کورد ئەرشیف، جان تیڤی، مەدیا نیوز، دەنگ تیڤی، ماڵپەڕی گەنجان، ڕۆژنامەوانانی کورد لە فەرەنسا و ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ بەشدار بوون.

کۆبوونەکەوە لەسەر بانگهێشتنامەی زیاتر ٧٠ ڕۆژنامەوان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکان و دەرنجامەکانی گفتوگۆکرا و ڕۆڵی میدیایی کوردی لە پرۆسەی گۆڕانکاری و گۆڕانکارییەکان هەڵسەنگێندرا.

کۆبوونەوەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستایی ڕاگەیاندنی کوردی و پێویستییەکانی میدیایی کوردی تاوتوێ دەکرێت. ڕۆژنامەوانانی تاراوگە لە کۆبوونەوەکەدا دەیانەوێت مۆدێلێکی نوێی ڕێکخستنی بێننەئاراوە. بەڵام سەرەتا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا بە گفتوگۆکردن بگەن بە دەرنجامێکی هاوبەش و هەروەها پێویستییەکانی ئەم بوارە دیاری بکرێت.

هەموو ڕۆژنامەوانان لە کۆبوونەوەکەدا بە زمانی کوردی قسەیان کرد و دەربارەی ڕاگەیاندنی کورد، فشارە سەپێندراوەکان، بارودۆخی ڕۆژنامەوانان لە تاراوگە و پێویستییەکانی ڕاگەیاندنی کوردی بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

وتەی دەستپێکی کۆبوونەوەکە لە لایەن نیاز عەبدوڵا ڕۆژنامەوان لە باشووری کوردستانەوە کرا و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر ئەو فشارانەی لەسەر ئازادی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان بەڕێوەدەبرێت. نیاز عەبدوڵا لەسەر گرنگی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنی جیهانی ڕاوەستەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەم کارەش پێویستی بە ڕێخکستن و سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان هەیە. نیاز عەبدوڵا دەربارەی فشارەکانی سەر ڕۆژنامەوانان چەندین نموونەی ئەو پێشلکاریانە هێنایەوە کە لە باشووری کوردستان لەسەر ڕۆژنامەوان دەکرێت.

لە دوای تەواوبوونی قسەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ئامەد دیجلە، نیاز عەبدوڵا، دلێر ئاکرێی بۆ دیوانی کۆبوونەوەکە پەیوەست بە ڕۆژنامەوانان هەڵبژێردران.

بۆچوون و بەشداری بەشێک لە ڕۆژنامەوانان

دواتر ئەکادیمی-ڕۆژنامەوان کەماڵ چۆمانی مافی قسەکردنی وەرگرت، چۆمانی سەرنجی خستەسەر گۆڕانکارییە جیهانی و هەرێمییەکان و کاریگەری لەسەر کورستان، چۆمانی لە قسەکانییدا ئاماژەی بە ڕۆڵی دووژمنکاریی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردان و جەختی کردەوە لەوەی دەوڵەتی تورک لە دووژمنایەتییەکی مێژوویدایە لە دژی کوردان.

چۆمانی ئاماژەی بە پێویستی ڕۆژنامەوانانی کورد کرد بۆ خۆگۆرین لەڕووی ڕوانگە و ڕامانی جیاواز پەیوەست بە خوێندنەوەی ڕووداوەکانەوە و گوتی: "پیویستە خۆمان لە لایەنە خراپ و تێگە دووبارە ڕۆژنامەوانییەکان ڕزگار بکەن."

هەر لە کۆبوونەوکەدا ئامەد دیجلە باسی لەوەکرد ڕاگەیاندنی کوردییش دەرگیری پرسە سیاسییە کوردییەکان و بۆیە پێویستە کێشەکان لە نێو پارتە سیاسییەکاندا چارەسەر بکرێن.

گرنگیدان بە کاری ڕۆژنامەوانی ژنان

دواتر هاوسەرۆکی یەرەئای رۆژئاوا، ئەڤین ئیبراهیم سەرنجی خستەسەر ئەو هەلومەرجانەی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژنامەوانانی ژنی ڕەخساندووە و ئەمەی گوت: "بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان لە ڕاگەیاندندا بەردەوامە. ڕێژەی بەشداری ژنان لە ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوادا ٧٠٪یە." ئەڤین ئیبراهیم لە بەردوامییدا جەختی کردەوەلەوەی بۆئەوەی ژنان بەشداری کاراترییان لە ڕاگەیاندندا هەبێت و ڕۆژەڤی خۆیان دیاری بکەن، دەبێت لە هەموو کوردستاندا گفتوگۆ و کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.

لە کۆتاییدا نووسەر و ڕۆژنامەوان گونای ئاسڵان لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی ڕاگەیاندن هەڵسەنگاندنی کرد. ئاسڵان لە هەڵسەنگاندنەکەییدا سەرنجی خستەسەر گرنگیدان بە هێزی میدیا لە ئاڕاستەکردنی ڕووداوەکاندا.

کۆبوونەوەکە سبەی بەردەوامی بە کارەکانی دەدات.