ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لۆمۆند: هەڵبژاردنێکی گرنگ بۆ تورکیا و ئەولاتریش
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا بۆ تورکیا و ئەولاتریش لە تورکیا هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە. -
هۆفپۆست: ئەردۆغان لە لێواری شکستدایە
ماڵپەڕی هۆفپۆست شیکارییەکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەردۆغان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەبێ هاوبەشیکردن و بەشداریکردن لە دەسەڵاتدایە، بەڵام ئێستا گەیشتووە بە لێواری ڕووخان و شکست. -
ئەی ئێف پی: تورکیای دابەشکراو سەرۆک کۆماری خۆی هەڵدەبژێرێت
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (ئەی ئێف پی / (AFP بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا ناونیشانی "تورکیای دابەشکراو سەرۆک کۆماری خۆی هەڵدەبژێرێت" بەکارهێناوە. -
چاودێرانی نێونەتەوەیی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کورستان دەکەن
هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لەلایەن شاند و چاودێرانی فەرمی و سەربەخۆی نێونەتەوەییەوە چاودێری دەکرێن. -
هاوکارییەکان بۆ بومەلەرزە لێدراوەکان لە کۆگای مزگەوتێک دا دۆزرانەوە
هاوکارییەکانی بواری پەروەردە و خۆراک، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی قوربانیی بومەلەرزەکان کۆکرابوویەوە، لە کۆگای مزگەوتێک دا لە ئەدرەمیت دا دۆزرانەوە. -
ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی سەدە بەڕێوەدەچێت
ئەم هەڵبژاردنە لە دوای ٢١ ساڵ لە دەسەڵاتی ئاکەپە بە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ پێناسە کراوە و ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت. لە تورکیا نزیکەی ٦١ ملیۆن دەنگدەر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی پەرلەمان دەدەن. -
تەرمی شەهید فواد خەلیل بەخاکسپێردرا
دانیشتووانی کۆبانی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید فواد خەلیل لە گۆڕستانی شەهید دیجلە، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە تۆڵە لەو کەسانە دەکەنەوە کە ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە دەخەنە مەترسییەوە. -
دایکانی شەممە: بۆ دیموکراسی و ئازادی دەنگ دەدەین
دایکانی شەممە لەبەر هەڵبژاردن چالاکیی خۆیان بە ئۆنلاین ڕێکخست و گوتیان: «بۆ دیموکراسی و ئازادی دەنگ دەدەین». -
تەرمی وڵاتپارێزێکی کورد بۆ ئەدەنە رەوانەکرا
تەرمی محەمەد یلگن (کوردۆ) وڵاتپارێزی کورد کە لە هەندەران کۆچی دوایی کرد، بۆ ئەدەنە شوێنی لەدایکبوونی رەوانەکرا. -
لە مارسیلیا یادی شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی سەرحەد کرایەوە
لە مارسیلیا بە چالاکیەک یادی شەهید رۆسیدا باوەر و باگەر باز کە لە مانگی نیساندا لە سەرحەد شەهید بوون و شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. -
لە بێرن و لوزێرن لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالاندا رێپێوان بەرێوەچوو
گەنجان لە بێرن و لوزێرن لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا. -
'گەلانی ئازا و بوێری تورکیا ئەردۆغان رادەگرن'
پەرلەمانتارانی ئەوروپا باسیان لەوەکرد کە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار زۆر گرنگە و بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بانگەوازیان راگەیاند. -
ئۆزکان یۆرگون: بۆ دادپەروەری دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز
هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئەوروپا ئۆزکان یۆرگون داوای لە هەموو گەلان کرد کە لەپێناو ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. -
بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
مستەفا کارابوداک هاوسەرۆکی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی عەلەوییان (DAD) ڕایگەیاند، ئەوان وەک عەلەوییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن. -
کاڤاک: ئێمە لە هەوڵی گەورەکردنی دارەکەداین
یاگمۆر کاڤاک یەکێک لە کاندیدە گەنجەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنبوڵ وتی، ئەوان لە بەرامبەر "هاوپەیمانیی تالیبان" دا بەردەوامن لە خەبات و لەژێر دارەکەدا بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و هەوڵ دەدەین دارەکە گەورە بکەین. -
ساریساچ: پێکەوە گۆڕانکاری دەکەین و پێکەوە سەردەکەوین
موراد ساریساچ کاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمان لە دیلۆک رایگەیاند، هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەبێتە هۆی دیاریکردنی سەدەی داهاتوی تورکیا و داوای لە هەمووان کرد پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن. -
حزبوڵڵا/ هوداپار Hüda Par ناسراو بە (حزبی کۆنترا)
حزبوڵڵا/ هوداپار Hüda Par (حزبی کۆنترا)، چۆن و لەکوێ و بە چ ئامانجێک دروست بوو و بۆ بەرگی ئاینی ئیسلامی بەبەردا کرا؟ چ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئێران، دەوڵەتی قوڵی تورکیا، ئاکەپە، پەدەکە هەیە و تاوانەکانی چین؟ چ پێگەیەکی جەماوەری هەیە و بۆ دژایەتی کورد دەکات؟ -
چوکورۆڤا توهای-دەر گۆشەگیری شەرمەزار کرد
چوکورۆڤا توهای-دەر گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی شەرمەزار کرد. -
داواکاری ئازادکردنی فازل شەنیاشار جارێکیتر رەتکرایەوە
فازل شەنیاشار ئەندامی بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەلایەن ئاکەپەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی کرانەوە، لە دانیشتنی دادگادا لە مەلەتییە سازکرا، ئازاد نەکرا. -
سەرۆکی مانگی سووری تورک دەستیلەکارکێشایەوە
سەرۆکی مانگی سووری تورک کەرەم کنک کە لە بومەلەرزەدا خێمەکانی فرۆشتبوو، دەستیلەکارکێشایەوە. -
لە ئیستەنبوڵەوە ٥ هەزار دەنگدەر بەرە شارەکانیان بەڕێکەوتن
رێکخستنی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز ٥ هەزار دەنگدەری بەرەو شارەکانیان گواستەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن. -
ئۆندەر: دەنگ بدەن و سندووقەکان بپارێزن
لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز سرری سورەیا ئۆندە رایگەیاند، "داوا لە هەمووان دەکەم دەنگ بدەن و سندووقەکانی دەنگدان بپارێزن. لە ئێوارەی ١٤ی ئایاردا دەبینین کە رەنج و ماندووبوونمان بێ هۆ نەبووە". -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوایان کرد، مافی چاوپێکەوتنیان لە ئیمڕالی پێبدرێت. -
حەسەن جەمال: دەنگ بدەن و خاوەنداری لە سندوقەکان بکەن
حەسەن جەمال کاندیدی پارتی چەپی سەوز وتی، " ئێوە ئەم یەکشەمەیە مێژوو دەنووسنەوە. دەنگ بدەن و خاوەنداری لە سندوقەکان بکەن. -
ئێوارەی هەڵبژاردنی تورکیا و باکور ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ئێوارەی ١٤ی ئایار رۆژی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی بەرایی بڵاودەکرێتەوە.