ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر ژمارەیەک گەنج کە هەڵدەپەڕین و ٤ گەنج دەستگیرکران
لە ئەستەبوڵ پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر ژماریەک گەنجی کورد کە هەڵدەپەڕین و تەقەیان لە ئاسمان کرد و ٤ گەنجیان بە ئەشکەنجە دەستگیر کرد. -
لە بەرلین گرنگییەکی زۆر بە هەڵبژاردنەکان دەدرێت
لەبەردەم باڵوێزخانەی بەرلین ١٦ سندوقی دەنگدان دانراون بە مەبەستی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، لەم گەڕەدا بەدەمەوەهاتنی دەنگدەران زیاترە لە گەڕی یەکەم. -
بایدەمیر: با لە دژی شەڕانگێزەکان بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، کە هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و با لە دژی ستەم و زۆرداری دەنگ بدەن. -
لەسویسرا بەشداریکردن لەخولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێی ڕۆژی یەکەم زیادیکردووە
لە سویسرا لە یەکەم ڕۆژدا ١٨ هەزار و ٨٩٤ دەنگدەر لەسەر ٣١ سندوقی دەنگدان دەنگیان دا. -
خەڵک لە مارسیلیا بۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا دەچنە بنکەکانی دەنگدان
لە مارسیلیا پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە. دەستەی هەماهەنگیی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە باشووری فەڕەنسا لە لایەکەوە خەڵک دەبات بۆ بنکەکانی دەنگدان و لە لایەکی دیکەوە سەردانی ماڵەکان و قاوەخانەکان و هۆڵەکانی ئاهەنگ دەکات. -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و باکوری کوردستان لە ئەوروپا بەردەوامە
دەنگدان لە ئەوروپا سەرلەبەیانی دەستی پێکرد و بەردەوامە. یەکەم رۆژی دەنگدان، خەڵكێکی زۆر بەشداریان کرد. -
دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردن لە بەرلین: ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین
لە بەرلین دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد. دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردن بانگەوازی ئاراستەی گەل کرد و رایگەیاند، "ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین و هەموو هاووڵاتیانمان دەبەینە سەر سندووقی دەنگدان". -
پۆلیسی ئاڵمانیا ئەو گەنجانەی دەستگیر کرد کە دەیانویست بەشداری لە فستیڤاڵدا بکەن
٤٤ گەنجی کورد کە ویستیان لە سوریسڕاوە بەشداری لە فستیڤاڵی گەنجاندا بکەن، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکران. -
پیرئۆغڵو: کاتی هەنگاونان بۆ دواوە نییە، ئێمە سەردەکەوین!
پەرلەمنتاری هەدەپەی ئیستەنبوڵ موسا پیرئۆغڵو سەبارەت بە هەڵبژاردن کە چووەتە گەڕی دوەمەوە وتی، "ئێمە بەدەیان جار رووبەڕووی دەسەڵات و هاوشێوەکانی بووینەوە، لە کۆتایدا ئەردۆغان دەیدۆڕێنێت". -
ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندرا
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری راگەیاند. -
پلاتفۆرمی ئاسایشی هەڵبژاردن بانگەوازی بۆ چوونە سەرسندوقەکانی دەنگدان راگەیاند
پلاتفۆڕمی ئاسایشی هەڵبژاردن بانگەوازی ئاراستەی هەموو کەس کرد کە رۆژی ٢٨ی ئایار بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. -
لە لەندەن رێپێوانێک بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار رێپێوانێک سازکرا. -
لە ئایدن داواکاری پارتی چەپی سەوز بۆ دووبارە ژماردنی دەنگەکان ٦ جار رەتکرایەوە
لە ئایدن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەنگەکانی بژمێردرێن، پارتی چەپی سەوز سەردانی کۆمسیۆنی کرد، بەڵام سەردانەکە ٦ جار رەتکرایەوە. -
ئێران سێ خۆپیشاندەری لەسێدارەدا
دەوڵەتی ئێران بە تۆمەتی ' بەشداریان لە شەڕی دژی خوا کردووە' سێ خۆپیشاندەری لەسێدارەدا. -
' لە خولی دووەمیشدا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان '
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری، بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. -
لە گراز یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە شاری گرازی ئوستوڕالیا بە رێورەسمێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. -
لە لاڤریۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە رێورەسمێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. -
لە ڤیەننا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە ناودنی فەی-کۆم، چالاکیەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا. -
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵەندا لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردن کۆبووە
کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵەندا لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆبووە کە بڕیارە ٢٠ تاوەکو ٢٤ی مانگ لە ئامستردام، دەن هاگ، دیڤینتیر و ئیندهۆڤن بەڕێوە دەچێت و پلانی خۆی داڕشت. -
تیپ بڕیاریدا بۆ سەرکەوتنی کلچدارئۆغلۆ چالاکتر کار بکات
پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) بۆ ئەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا سەربکەوێت، بڕیاریدا بە شێوەیەکی چالاکتر کار بکات. -
وڵاتپارێزی کورد محەمەد ئەمین ئارموتلو کۆچی دوایی کرد
وڵاتپارێزی کورد محەمەد ئەمین ئارموتلو کە لە کودەتای سەربازی تورکیادا دەستگیرکرابوو و ٢٠ ساڵ لە زینداندا مایەوە، لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد. -
پارێزەران بۆ ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایەکی نوێیان پێشکەش کردووە بۆ بینینی موەکیلە گۆشەگیرکراوەکانیان لە ئیمراڵی. -
پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنبوڵ سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدان تۆمار کرد
ڕێکخستنی شاری ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدانی ٢٧ ناوچە، کە ئەنجامەکانی یەکانگیر نەبوون تۆمار کرد. بە لایەنیکەمەوە ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز تۆمار نەکراوە. -
فەدا: ئێمە شەو و ڕۆژ کار دەکەین و لە ۲۸ی ئایاردا سەردەکەوین
فەدا ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٨ ی ئایاردا دووبارە دەکرێتەوە، پێویستە ئێمە هاندەر و پشتیوان بین و خۆمان بە دروشمی سەرکەوتن ئامادە بکەین. پێویستە شەو و ڕۆژ کار بۆ سەرکەوتن بکەین. -
فێڵەکانی ئاکەپە: دزی، گواستنەوە، بە یەککردن، ئەو دەنگدەرانەی بوونیان نییە...
دەسەڵاتی ئاکەپە سەرەڕای دزینی دەنگەکان دەنگدەرانیش دەگوازێتەوە و سندوقەکانی دەنگدانیش دەکات بە یەک و ناونیشانیان نییە و دەنگدەریان هەیە! ئاکەپە لەو ڕیگەیەوە لە هەڵبژاردنەکاندا چەندین فێڵ دەکات.