ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دایکی شەهید یڵدز: ئێمە ڕێبەرەکەی خۆمان دەوێت
ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی کۆماو بەڕێوەدەچێت. دایە خانێ یڵدز دایکی شەهید یڵدز بە ناوی کۆماوەوە وتی، "تەمەنم ۸۰ ساڵە. تەنانەت ئەگەر ببم بە ١٠٠ ساڵیش بۆ ڕێبەرەکەی خۆم دێمە ئێرە. ئێمە سەرۆک ئاپۆمان دەوێت، ئیدی تەحمولمان نەماوە". -
لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیی ئازادی ڕێکخرا
لە چالاکیی دانیشتن لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. -
تەجەشە و تێکۆژن بانگەواز دەکەن بۆ دەنگدان
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بانگەواز دەکەن بۆ دەنگدان بە کلیچدار ئۆغلۆ لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی. -
ئۆزتورک: گەلی کورد جارێکی دیکە وتی، دیموکراسی و دادپەروەری!
بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز وتی، سەرەڕای بەربەستەکان و کردەوە نەگونجاوەکان، گەلی کورد ڕێگای سێیەمیان هەڵبژارد و لە هەڵبژاردنەکاندا جارێکی دیکە وتی، پێکەوە ژیان، ژیانێکی شکۆمەندانە، دادپەروەر، دیموکراسی و ئاشتییانە. -
پارتی چەپی سەوز لە ئایدن بەهۆی پووچەڵکردنەوەی ٢٠ هەزار دەنگ ناڕەزایەتی دەردەبڕێت
پارتی چەپی سەوز لە ئایدن ناڕەزایەتی دەربڕی بەهۆی پووچەڵکردنەوەی ٢٠ هەزار دەنگ لەو ناوچانەی دەنگی زۆری بەدەستهێناوە، بەو مەبەستە سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی کرد بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان. -
شەقامێکی ڤیەنا ناودەنرێت ژینا ئەمینی
وەک هاوپشتییەک لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، شارەوانی ڤیەنا ڕایگەیاند شەقامێکی شارەکان ناوناوە بە ژینا ئەمینی. -
سەرۆکی گشتی پارتی رەنج دەستی لەکارکێشایەوە
سەرۆکی گشتی پارتی رەنج (ئەمەپە) دەستی لە سەرۆکایەتی پارتەکە و ئەندامێتی پارتەکە کێشایەوە. -
پارتی چەپی سەوز ئەو سندووقانەی دەستنیشان کرد کە دەنگەکانیان دزراون
پارتی چەپی سەوز لە دژی زۆر پێشێلکاری دەستەی باڵای هەڵبژاردن کە دەستنیسانکراون، بەمەبەستی دووابرە جیاکردنەوە تانەی پێسکەش کرد. -
شەهید هەڤرین خەڵەف خەڵاتی 'گیگلیۆ دی ئۆرۆ'ی پێدەبەخشرێت
شارەوانی گەورەشاری تۆسکانی داریۆ ناردێللا و ئەنجومەنی شارەکە لە ١٥ی ئایاردا خەڵاتی 'گیگلۆ دی ئۆرۆ'یان کردە دیاری شەهید هەڤرین خەلەف. -
قوبرس بڕیاریدا کەنعان ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکات
دادگای باڵای قوبرس بڕیاریدا سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز رادەستی ئەڵمانیا بکات. -
پارێزەران بەمەبەستی بینینی رێبەری گەلی کورد داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان داواکارییان پێشکەش کرد. -
دەستەی باڵای هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی دەرەوە بەپێی بەرژەوەندی ئەردۆغان دەجوڵێتەوە
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتانەی کلیچدارئۆغڵو لەپێشە دەنگدانی بۆماوەی دوو رۆژ دیاریکردووە و لەو وڵاتانەشی ئەردۆغان لەپێشە ماوەی دەنگدانی بۆ چوار رۆژ دیاریکردووە. -
ڕامین گارا: دروشمی ژن ژیان ئازادی پهیوهسته به ههموو گهلی ئێرانهوه
ڕامین گارا دەربارهی بزوتنهوهی "ژن ژیان ئازادی" وتی: 'سیستهمی فاشیستی ئێران ههوڵ دهدات بێ له پایه ناوخۆییهكانی ئهم ڕاپهڕینه له ئێران، پایه بههێزهكانی دهرهوهی ئێران و وڵاتانی دهوروبهریشی تێك بشكێنێ، بهڵام ئهمهش كارێكی ئاسان نیه.' -
پارتی چەپی ئەوروپا: سەردەمی نوێی تورکیا جارێ روون نەبووەتەوە
میلانی ڤۆگیل هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەوروپا رایگەیاند کە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار سەردەمی نوێی تورکیا جارێ روون نەبووەتەوە. -
پارتی چەپی سەوز لە ٢٣ شاردا ٦٣ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی چەپی سەوز ٦٣ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا و بوو بە سێیەم پارتی ناو پەرلەمانی تورکیا. -
ڕۆژی سێشەممە یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی ١١ ڕۆژنامەنووسی کورد بەڕێوەدەچێت
ڕۆژنامەوانانی کورد، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا دەستگیرکراون یەکەم دانیشتنی دادگایکردنیان ڕۆژی سێشەممە لە لقی ٤ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. -
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاریی بڵاوکردەوە
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بەپێی دوایین داتاکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان لە سەدا ٤٩.٤٠ و کەمال کلیچدارئۆغلو لە سەدا ٤٤.٩٦ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. -
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی ٦٦ پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا ٦٦ پەرلەمانتاری رەوانەی پەرلەمان کرد. پارتی چەپی سەوز ٦٢ پەرلەمانتار و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، کە هاوپەیمانی پارتی چەپی سەوزە ئەویش ٤ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە. -
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣- رووماڵی راستەوخۆ
هەموو زانیارییەکان لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە رێگەی ئەم رووماڵە راستەوخۆیەوە وەربگرە. -
مەترسییەکانی داڕمانی لیرەی تورکی لە ئەگەری سەرکەوتنی ئاکەپە
لیرەی تورکی ڕووبەڕووی هەلومەرجێکی سەخت و هەڵبەزودابەز بۆتەوە لە بازاڕەکانی دراوی نیودەوڵەتی لە ماوەی پێش هەڵبژاردنەکان، بەبڕوای بازرگانان، لیرەی تورکی داڕمانێکی گەورە بەخۆوە دەبینێت لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەردۆگان. -
کەمال کلیچدار ئۆغلۆ: ئێمە لەپێشەوەین
کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامەکاندا لەپێش ئەردۆگانەوەیە. -
پێشێلکارییەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز. -
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا – ڕووماڵی ڕاستەوخۆ
ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ئاژانسەکەمانەوە ڕاستەوخۆمانەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا و باکووری کوردستان بکەن. -
دەنگدان لە تورکیا و باکوری کوردستان کۆتایی هات
پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان بەڕووی دەنگدەران داخران و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت. -
دەوڵەتی تورک چەتەکانی بۆ دەنگدان گواستووەتەوە بۆ تورکیا
دەوڵەتی فاشیستى ئەردۆغان چەتەکانى سوریای بۆ دەنگدان بردووەتە تورکیا بۆئەوەى دەنگ بە ئەردۆغان و هاوپەیمانە فاشیستەکەی بدەن.