ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجوومەنی ئەوروپی: پێویستە یوکسەکداغ و دەمیرتاش ئازاد بکرێن
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپی داوای کرد زیندانیانی سیاسی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازاد بکرێن. -
"مردنی ئەردەم ڕووداوی ئاسایی نییە، کوشتنە"
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕایگەیاند، مردنی ئەردەم ئاشکان (٥ ساڵ) بەهۆی شێلانی لەلایەن ئۆتۆمبیلی ئەفسەرێکی تورکەوە، ڕووداوی ئاسایی نییە، بەڵکو کوشتنی ئەنقەستە. -
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد
پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن داواکارییان پێشکەش کرد. -
لە ئانتالیا ٨ دایکی ئاشتی دەستگیرکران
لە ئانتالیا پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایکانی ئاشتی و ٨ دایک دەستگیرکران. -
ئۆزتورک: ئیرادەی گەلی کورد خەو لە چاوی رژێمی فاشیست دەزڕێنێت
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز بەردان ئۆزتورک رایگەیاند، کە لە کوردستان گەل لە دژی رژێمی ئەردۆغان هەڵوێستی دەربریوە و وتی، "گەلی کورد سەلماندی کە رێگە بە ئەردۆغان نادات. ئیرادەیەکی بەو جۆرەی هەیە کە خەو لە رژێمی فاشیست دەزڕێنێت". -
وەزیری کۆچی عێراق: ٣٠٧ ئاوارە گەڕانەوە بۆ شەنگال و نەینەوا
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق ڕایگەیاند، ٣٠٧ ئاوارە لە کەمپی شاریا لە دهۆک گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و کۆمەڵگەی جەزیرە لە پارێزگای نەینەوا. -
لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی تورکی نزیکەی ١٪ ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، لەپاش هەڵبژاردنەکانەوە بەردەوامە لە دابەزین. -
سیامەند موعینی: ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات بەردەوامی سیاسەتی سەرکوت وقڕکەری ڕژێمەکەیە
سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە کۆنفرانسی "شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا، دووڕێیانی سەرکوت یان شۆڕش؟" گوتەیەکی پێشکەش کرد و لە چەند تەوەرێکدا ئامانج و خواست و داخوازییەکانی پەژاکی ڕوونکردەوە -
پارێزەران بۆ سەردانی ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە دووبارە داواکارییان پێشکەش کرد بۆ دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە پارلەمانی ئەورووپا کۆنفڕانسی (شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا) دەستی پێکرد
لە پارلەمانی ئەورووپا کۆنفڕانسی (شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا، دووڕێیانی سەرکوت یان شۆڕش؟) دەستی پێکرد و چەندین سەرکردە و ئەندامانی پارت و کەسایەتیی جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی ئەورووپی تیێدا بەشداران. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "هەوڵەکان بۆ بەعەرەب کردنی کەرکوک چڕکراونەتەوە"
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک داوا دەکەن: "سوپای عێراق دوور بێت لە دەستێوەردان لە کێشەو ململانییە سیاسیە ناوخۆییەکان، کە لەئیستادا سوپا ڕۆڵی هەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیارانی کورد". -
لە گرێسپی چەتەکانی داگیرکەر دوو هاوڵاتی بریندار دەکەن
لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو دوو هاوڵاتی بە گولەی چەتەکانی داگیرکەری تورک برینداربوون. -
بنەماڵەی شەنیاشار: ئەو دادپەروەرییەی دوادەکەوێت، دادپەروەری نییە
بنەماڵەی شەنیاشار ٨٠٥ ڕۆژە بەردوامن لە بەرخۆدان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن "ئەو دادپەروەرییەی دوادەکەوێت، دادپەروەری نییە". -
دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژێت
لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بەناوی "هۆشیار حەسەن زادە" (٢٠ ساڵ) دەکوژن. -
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کە لەلایەن سەرۆکی تەریقەتێکەوە دەستدرێژی کرایەسەر، خۆی کوشت
سەرۆکی کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی عیلم و عوزلەت ئاڵپئەرسەلان سادە کە نزیکە لە جەماعەتی ئیسماعیلئاغا، دەستدرێژی کردە سەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بە ناوی ئە. د. تاوانلێکراوەکە دواتر خۆی کوشت. -
لە ناوچەی دەریای رەش بە هۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی دەریای رەش لە هەندێک ناوچەی کاستامۆنو، سامسون، سینۆپ و ئاماسیا لافاو هەڵسا و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا. -
چیا: دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە تێکۆشانی ئێمە کەوتووەتە ناو قەیرانێکی دژوارەوە
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە یاشار چیا باسی لەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کەوتووەتە ناو قەیرانی قووڵ و رایگەیاند، شەڕی ٨ ساڵی رابردوو ئەمەی سەلماند. -
دانانی خێوەتی پرسە بۆ شەهیدانی بەستا لە دارمشتات
لە شاری دارمشتات خێوەتی پرسە دانرا بۆ چوار گەریلای ئازادیی کوردستان کە لە هەرێمی بەستا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدبوون. -
لە تۆلۆز گەمارۆدانی مەخمور شەرمەزار کرا
هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ گەمارۆدانی مەخمور لە شاری تۆلۆزی فەرەنسا شەرمەزار کرا. -
لە چالاکیی پارتی کرێکارانی سویسرا پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا
لە چالاکییەکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی سویسرا، پارادایم و پرۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێنرا. -
ڕێپێوانی پشتیوانیکردنی مەخمور لە برێمەن
لەسەر بانگهێشتی مەجلیسی گەلی دیموکراتیک لە برێمەن، ڕێپێوانێک ڕێکخرا دژی هێرشەکانی سەر مەخمور و پشتیوانی گەلی مەخمور. -
پۆلیسی تورک لە چالاکی دایکانی شەممە چەند کەسێک دەستگیر دەکات
ئەوکاتەی دایکانی شەممە ویستیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆبنەوە، پۆلیس گەمارۆیدان و چەند کەسێکی دەستگیر کرد. -
لە مونیخ پشتیوانی بۆ بەرخودانی خەڵکی مەخمور راگەیەندرا
لە مونیخ کورد و ئینتەرناسیۆناڵیستەکان پشتیوانیان بۆ بەرخودانی خەڵکی مەخمور دەربڕی و داوای فراوانکردنی پشتیوانییەکانیان کرد. -
کەجەدەکە-ئە: پشتیوانی لە پیرئۆغڵو بکەین بۆ ئەوەی رادەستی تورکیا نەکرێتەوە
کەجەدەکە-ئە رایەگیاند،ئەجەڤیت پیرئۆغڵو کە لە سربیا زیندانیە، لەئەگەری رادەستکردنی بە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت، هەربۆیەش بانگەوازی پشتیوانی کردنی راگەیاند. -
پارتی چەپی سەوز بەرپرسانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دیاریکرد
پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەو کاندیدانەی سازکرد کە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو و بەرپرسانی جیاجیای فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دەستنیشان کرد.