' بە هۆی کوشتنی ژنان داوای دادگایی کردنی ئەردۆغان دەکرێت'

لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لە ماوی ٣رۆژدا ٢٠٠هەزار واژۆ کۆکرایەوە. واژۆکان بە ئامانجی دادگایی کردنی ئەردۆغانی ژنکوژەوە کۆراوەتەوە.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی زیاتر لە دوو هەزار واژۆیان لە چوارچێوەی کەمپەینی “١٠٠ هۆکار بۆ بەدادگایی کردنی دیکتاتۆر” کۆکردووەتەوە، کە بەمەبەستی دادگاییکردنی ئەردۆغان لە ئەوروپاوە ڕاگەیەندراوە.

بانو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لەبەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی ڕایگەیاند: هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سلێمانی بەڕێوەچووە و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار واژۆمان کۆکردووەتەوە.

هەڵەبجەیی، باسی لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کرد بەرامبەر ژنانی گەلی کورد و وتی: دەوڵەتی تورک لەسەر دەستی ئەردۆغان هەمیشە ژنانی کوردیان کردووەتە ئامانج، هەر لە شەهیدانی پاریسەوە تا شەهید هەڤرین خەڵەف و شەهیدانی بۆردوومانەکانی کورتەک و کونەماسی و چەندین هێرشی دیکە، کە هەمیشە ژنان قوربانییەکەمی ئەو هێرشانە بوون.

ڕاشیگەیاند، ئەو واژۆیانە دەدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان “بۆ ناسینی ئەردۆغانی تیرۆریست” و وتی: گەلی کورد گەلێکی هۆشیارە و چیتر بێدەنگ دانانیشێت بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

کەمپەینی “١٠٠ هۆکار بۆ بەدادگایی کردنی دیکتاتۆر” لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لەلایەن بزووتنەوەی ژنی کورد لە ئەوروپا ڕایگەیەندراوە و بڕیارە ١٠٠ هەزار واژۆ کۆبکرێتەوە بۆ بە دادگایی گەیاندنی سەرۆکی دەوڵەتی تورک لەسەر ١٠٠ کەیسی هێرش و بەئامانجگرتنی ژنان و منداڵان.

بڕیارە، کەمپەینەکە تا ٨ی ئازاری ٢٠٢١ بەردەوام بێت و دواتر واژۆکان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.

ک-ش