باشاران: گۆشەگیری بووەتە شەڕ و سڕینەوەی کوردان

عایشە باشاران وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە وتی، " گۆشەگیری لەم وڵاتە بووە ناوی شەڕ. گۆشەگیری لەم وڵاتە بووەتە ئەشکەنجە، سڕینەوەی کوردان."

عایشە باشاران وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە لە ناوەندی گشتی هەدەپە کۆنفرانسێکی چاپەمەنی بەڕێوەبرد.

باشاران ئاماژەیدا بە مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، " گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕالی دەستیپێکرد و بەتەواوی وڵاتدا بڵاوبووەتەوە. ئەنجامەکانی ئەو گۆشەگیریە ئەمڕۆ گەل لە پێش هەمووانەوە ژنانی هەستی پێدەکەن. گۆشەگیری لەم وڵاتە بووەتە ناوی شەڕ. گۆشەگیری لەم وڵاتە بووەتە ناوی هەژاری، گۆشەگیری بووە ناوی ئەوەی کە تورکیا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا داببڕێت. گۆشەگیری لەم وڵاتە بووەتە ناوی ئەشکەنجە، ناوی سرینەوەی کوردان."

باشاران دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردن وتی، " گیراوانی سیاسی لە ناو چواردیواردا لە دژی سیاسەتی ئەشکەنجەی سەر ئەوان و نادادپەروەری دەنگی خۆیان بەرز کردووەتەوە. کۆتایی بەم کردەوە دژە مرۆڤانە بهێنن. گیراوان دەلێن، " کۆتایی بە سیاسەتی هێرشکارانە و ئەمنیەتی لە سەرسیاسەتمەدارە کوردەکان بهێنن، گۆشەگیری لابەن."

داواکاری گیراوانی سیاسی داواکاری ئێمە و گەلەکەمانە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا باشاران دەربارەی خۆپاراستنی ژنان وتی، " خۆپاراستن ڕەوایە" و وتی: " لە یاسای سزادانی تورکیا یاسایەک بە ناوی پاراستنی ڕەوا هەیە." بە ئەژمارنەکردنی ئەوە، بۆ خۆپاراستنی گرتنی ژنان ئێمە قەبووڵ ناکەین.  ئێمە جارێکی تر وەبیری دێنینەوە، یەکێک لە هێزە گرینگەکانی خۆپاراستنی ئێمە ڕێکخستنی ئێمەیە. هەرلە بەر ئەوە هۆکاری تێکۆشانی ژنان بۆ رێکخستن ئامانجی سەرەکیە."

وتەبێژی مەجلسی ژنانی هەدەپە دەربارەی گرتنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ وتی، " لەیلا گیوڤەن بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەوە دەستگیر نەکراوە. گیوڤەن بە هۆی تێکۆشین، بۆئەوەی کە لە دژی سیاسەتی زاڵم و سەردەست تێکۆشان دەکات، دەستگیرکراوە."

باشاران وەبیری هێنایەوە بە دیلی سیستەمی پیاوسالار لە ڕۆژئاوای دامەزراوە و وتی، " ئێمەی ژنان ئەوە و ئەنجامەکانی کە خۆی نیشانداوە دەبینین. کاتێک ئێمە لە چەند لاوە مۆدێلی ڕۆژئاوا دەبینین هەر بۆیە بەهۆی ئەوەی کە بووەتە بەدیلی سیستەمی پیاوسالار و هێرش دەکرێتە سەری، بۆئەوەی کە سیاسەتەکانی دەسەڵات دەهەژێنیت دەبێتە بابەتی دادگایی کردن. سەیر بکەن لە رۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ژینگەیی و دیموکراتیک دادەمەزرێت."

باشاران لە کۆتاییدا دەستنیشانیکرد لە ساڵی ٢٠٢١ دا تێکۆشانی ئازادی ژنان فراوانتر دەکەین و وتی، " ئێمە دەزانین لە دۆخێکی بێ یاسای ئاوەهادا هەرە زێدە ژنان خەسار دەبینن. زۆرتر ژنان لە گۆشەگیری، لە قەیرانی ئابووری بەهۆی کرۆنا زیان دەبینن. دەستکەوت، دەسکەوتی هەموو ژنان، فمینیستەکانی تورکیا، ژنانی سوسیالیست و تەڤگەری ژنی کوردە. ئێمە ناچارین کە دەسکەوتەکانمان بپارێزین، داهاتووی خۆمان مسۆگەر بکەین. لەدژی سیاسەتی شەڕ و پیاوسالاری،ئیمەی ژنان دەتوانین پێکەوە تێکۆشان بکەین.

ک-ش