چالاکێکی تەڤگەری ژنانی ئازاد دەستگیرکرا

پۆلیست تورک بە بیانووی لێپرسینەوە دەربارەی کۆبانی هەڵیکووتایە سەرماڵی چالاکی تەڤگەری ژنانی ئازاد زەینەب ئولبەجێ و دەستگیری کرد.

چالاکی تەڤگەری ژنانی ئازاد( تاژێ) زەینەب ئولبەجی ، بە بیانووی لێپرسینەوە لە سەرکۆبانی ئەم بەیانیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئیستەنبول دەستگیرکرا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە، لێپرسینەوە لە لایەن دادوەری کۆماری لە ئەنکەرە بەڕێوە دەچێت، هەربۆیە گوازرایەوە بۆ ئەنکەرە.

تاژێ دەربارەی دەستگیرکردنی زەینەب ئولبەجێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە چالاکی سیاسی ئەوان و چالاکی تێکۆشانی ژنانە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەکرا بە کوشتنی ژنان و وترا ئەو کەسانی کە ژنان دەکوژن و ژیانیان تێکدەدەن، بە ئازادی دەگەڕن. بەڵام ئەو ژنانەی کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن دەستگیردەکرێن. ڕاگەیەنراوەکە بە درووشمی " بژی تێکۆشانی ژنان، بژی بەرخۆدانی ئێمە" کۆتایی هات.

ک-ش