چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد
بە پیشەنگایەتی تاژێ و مەجلسی ژنانی هەدەپە بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە سارەکانی باکووری کوردستان چەندین چالاکی بەرێوە چوو.
بە پیشەنگایەتی تاژێ و مەجلسی ژنانی هەدەپە بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە سارەکانی باکووری کوردستان چەندین چالاکی بەرێوە چوو.
بە پیشەنگایەتی تەڤگەری ژنی ئازاد( تاژێ) و مەجلسی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی ئاهەنگ و چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە گەلێک شاری باکووری کوردستان ئاهەنگ و چالاکی بەڕێوە چوو.
مەجلسی ژنانی گۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەکە) لە ناوەندی گشتی خۆیدا ڕاگەیەنراوێکی چاپەمەنیدا. هاوسەرۆکی هەدەکەی ئیدیل ئووگوورلوو و پەرلمانتاری هەدەپەی ئیستەنبوول زوڵێخا گلووم و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە شداری ڕاگەیاندنەکە بوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا بانگەوازی ئاهەنگ و چالاکی ٨ی ئادار لە ڕۆژی ٦ی ئادارا لە قادرکۆی و ڕۆژی ٨ی ئادار لە تەقسیم کرا.
هاوسەرۆکی هەدەکە ئووگوورلوو ئەوەی هێنایەسەر زمان کە دەسەڵاتداری ژنان وەک هەڕەشە دەبینن و ئەو دەسەڵاتە هەنگاو بەهەنگاو لە ژنان و تێکۆشانی ئەوان دەترسێت.
زلێخا گولوم پەرلمانتاری هەدەپەی ئامەد دەستنیشانیکرد کە دەسەڵات بە سیاسەت دوژمنایەتی ژنان دەکات و لە دژی هەرجۆرە گوشارێک لە سەر ژنان، هێرش و تووندووتیژی تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەکات و دەست لە تێکۆشانی خۆی هەڵناگرێت.
پلاتفۆرمی ٨ی ئادار بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لە بینای لقی ئیهەدەی ئیستانبوول ڕاگەیەنراویدا و بانگی لە تەواوی ژنان کرد کە بەشداری چالاکی ژنان لە ٦ی ئادار لە قادر کۆی ببن.
لە بەردەوامی ئاهەنگ و چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژن لە شارەکانی باکووری کوردستان ئاهەنگ و چالاکی بەڕێوە چوو.
لەم چوارچێوەیەدا بە پیشەنگایەتی مەجلسی ژنانی هەدەپە و چالاکانی تەڤگەری ژنی ئازاد و بەشداری ژنان لە شارەکانی ئاگری ، ئەدەنە ، مێردین، ڕەحا و ئامەد ئاهەنگ و چالاکی ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکاندا ژنان ئاماژەیەن دابە مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا و کوردستان و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ژنان بە سایی و گۆڤەن رۆژی جیهانی ژنان-یان پیرۆزکرد،
ک-ش