دیسانەوە بڕیاری ئازادکردن بۆ لەیلا گیوڤەن دەرنەکرا

تانە و ناڕەزایەتی لە دژی زیندانیکردنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و داوای ئازادکردنی لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە رەتکرایەوە.

پارێزەرانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر گیوڤەن دا لە دادگای باڵا تانەیان لە سزاکە دابوو، بەڵام ئەمڕۆ تانە و ناڕەزایەتی پاێزەران لەلایەن ئەو دادگایەی دەوڵەتی تورکەوە رەتکرایەوە.

پارێزەران بۆ ئەنجامی تانەکەیان سەردانی لقی ١٠ی دادگای سزا قورسەکانیان کردبوو، بەڵام ئەو دادگایە تانەى پارێزەرانی رەتکردەوە. دادگاکە رایگەیاندبوو، هیچ هەڵەیەک لەو سزایەدا نییە، کە لەلایەن لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانەوە بەسەر لەیلا گیوڤەن دا سەپێنراوە و بەو پاساوە تانە و ناڕەزایەتیی پارێزەرانی رەتکردەوە.

لەیلا گیوڤەن لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.
ژ.ت