کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێنی ئەمریکا باشترین کتێبەکانی بۆ ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو، کە لەلایەن براندۆن گریگسی ئیدیتۆرەوە پێشنیازکراون بۆ خوێندنەوە. یەکێک لەو کتێبانە لەسەر ژنانی شەڕڤانی کوردی کۆبانێیە.
کتێبەکە ناوی "کچانی کۆبانێ؛ چیرۆکی راپەڕین، ئازایەتی و دادپەروەری - The Daughters of Kobani: A Story of Rebellion, Courage, and Justice " ە، کە لەلایەن گایلی زیمەک لیمۆن-ەوە نووسراوە و چاودێری و شیکارییەکانی نووسەرە لەبارەی شەڕڤانی یەپەژەوە.
گایلی زیمەک لیمۆن پێشتریش کتێبەکانی تری بە ناوەکانی شەڕی ئاشلی (Ashley’s War) و بەرگدوری خێرخانە (The Dressmaker of Khair Khana) نووسیوە و لەو دوو کتێبەیدا باسی ژنانی قارەمان دەکات، کە لە دژی زایەندپەرەستی و گوشارەکانی کۆمەڵگە بەرەنگارییان کردووە و تێکۆشان.
نووسەر ئەو شێوازەی خۆی نەگۆڕی و ئەمجارە لە کتێبە نوێکەیدا باسی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەکات، کە لە کۆبانێ لە دژی داعش شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند.
باس لەوە دەکرێت، کە بەپێی ناوەرۆکی کتێبەکەى گایلی زیمەک لیمۆن بەمزوانە فیلمێک لەبارەی شەڕڤانانی یەپەژەوە لە ئەمریکا دروست دەکرێت.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا
ژ.ت