گونەش: منیان ئازاردا و ئەشکەنجە کرام

گوکهان گونەش کە ڕفێندرابوو وتی،" منیان ئازاردا و ئەشکەنجەمیان کرد، وتیان، " ئێمە دەستدرێژی بکەینە سەرت."

گوکهان گونەش کرێکاری کارەبا ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووهەم لە ناوچەی باشاک شەهیری ئیستەنبول ڕفێندرابوو. گونەش ماوەی ٥ڕۆژ گیرابوو. گونەش ئەم بەیانیە بەردرا.

دوای ئەوەی کە گونەش بەردرا، لەگەل بنەماڵەکەی خۆی لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئیستەنبوول بۆ میداکان قسەیکرد.

گونەش وتی، " ئەو کەسانەی کە منیان ڕفاندبوو وتیان، ' ئەو کەسانەی کە دیارنین'. چەند ڕۆژمنیان هێشتەوە و من نەمدەزانی شوێنی مانەوەم کوێیە. بە کارەبا منیان ئەشکەنجەدا. منیان ئازاردا و ئەشکەنجە درام.هەڕەشەی دەستدرێژی کردنیان لەمن دەکرد."

ک-ش