هوونەرمەند ڕووبار ڕه‌شید به چوار زمان گۆرانیه‌کی بۆ پێکەوەژیان لە که‌رکوک تۆمارکرد
ڕووبار ڕەشید، ژنە هونەرمەندی كاكەیی بە چوار زمانی پێکهاتەکانی شاری کەرکووک گۆرانیەک تۆمار دەکات بۆ پێكەوەژیان لە شارەکە.
ڕووبار ڕەشید، ژنە هونەرمەندی كاكەیی بە چوار زمانی پێکهاتەکانی شاری کەرکووک گۆرانیەک تۆمار دەکات بۆ پێكەوەژیان لە شارەکە.
ڕووبار ڕه‌شید کاکه‌یی بە ئامانجی هاندانی زیاترە بۆ پێكەوەژیان لە شاری کەرکوک، به هەرچوار زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمانی و سریانی گۆرانیه‌کی تۆمار کردووه بەرهەمەکە ناوی “پێكەوەژیان”ـە، ئەو بەرهەمە ئاوازەکەی لەلایەن شاعیرانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک نووسراوەتەوە، کە هەر شاعێرێک تایبەت بە زمانەکەی خۆی نووسیویەتی.
ئەو بەرهەمە هونەرییە ئاوازه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د هه‌یاس بۆی کردووه و ٥ شاعر به‌شداریان تێدا کردووه که به‌شی کوردی هه‌ریه‌ک له ئارام په‌شێو و سه‌ڵاح میرزا نووسویانه و به‌شی عه‌ره‌بی حوسام سه‌بعاوی و به‌شی تورکمانی قه‌حتان به‌یاتی و به‌شی سریانی گۆرگیس جۆرج نووسیویەتی.
سەبارەت بە بیرۆکەی تۆمارکردنی ئەو گۆرانیە بە زمانەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک، ڕووبار ڕەشید ژنە هونەرمەندی کاکەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "بیرۆکه‌ی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن هه‌ژار ڕه‌شیدی هاوسه‌رم کراوه و به‌شداری شاعرهکانیش لە نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به دیدی خۆی باسی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوک بکات له گۆرانیه‌که،
تۆمارکردنی ده‌نگ و دابه‌شکردنی میوزیک وه‌حید کرماشانی کردویه‌تی له ووڵاتی ئێران و ستافێکی میوزیک ژه‌نی ئێرانی و کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کاریان تێدا کردووه و له ئێستادا کاره‌که ته‌واو بووه له‌ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌ست به ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی ده‌که‌ین له که‌رکوک.''
هەروەها ڕووبار ڕەشید ژنە هونەرمەندی کاکەیی، سەبارەت بە ئامانج لەم بەرهەمە هونەرییە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: مه‌به‌ست له‌م کاره هونەرییە گه‌یاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکه به جیهان و ده‌ره‌وه و هەروەها ئامانجمان هاندانی زیاترە بۆ پێكەوەژیان لە شارەکەدا، هەر بۆیە بەرهەمەکە ناوی “پێكەوەژیان”ـە و بەزمانەکانی ‘كوردی، توركمانی ، عەرەبی و ئاشوری تۆماركراوە."
لە کۆتایدا ئەو ژنە هونەرمەندی کاکەییە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: " بەداخەوەو هەر لایەنێک کە دێتە کەرکوک هەوڵی دووبەرەکی و ئاژاوە دەدات و پاشان شارەکە بەو شێوەیە بەجێدەهێلێت، منیش هەوڵمداوە لەم گۆرانیەدا هەموو نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک یەک دەست و یەک دڵ بن دوور لە دووبەرەکی و ئاژاوە پێکەوە بژێن."
ک-ش