جوانە سنە: ڕژیمی ئێران بە لەسێدارەدانی ژنان کۆمەڵگە چاوترسێن دەکات

جوانە سنە ئەندامی کوردناسێۆنی کەژار ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران بە سیاسەتی لە سیدارەدانی ژنان دەیەوێت کۆمەڵگە چاوترسێن بکات و لە سەر کەسایەتی ژنان دەیهەوێت پەتی سێدارە بخاتە قوڕگی کۆمەڵگادا.

 

جوانە سنە ئەندامی کوردنا سێۆنی کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) دەربارەی سیاسەتی لە سیدارەدانی ژنان و هێرشەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی ئێران لە کەسایەتی ژنان بۆ سەر کۆمەڵگا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات-ئەنەفە  قسەیکرد.

جوانە سنە پێی وایە کە ئەگەر بمانەوێت باسی سیاسەتی دەوڵەتەکان بکەین پێوستە چاوخشاندێک بە شێوازی دەوڵەت نەتەودا بخشێنینەوە، چونکە دەوڵەت نەتەوە بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتداری خۆی بەسەر کۆمەڵگەدابدات دەبێت ئەم سیستەمە پەیرۆو بکات و دەست بکاتە کوشتن و تۆقاندنی کۆمەڵگەدا ئەمە جۆرە لە سیاسەتە زۆر بە زەقی لە ئێراندا دەبێنرێت، چونکە سیستەمی حوکمڕانی ئێران سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیکە کە خۆی لە بەرگی مەزهەب و ئایندا حەشارداوە و بەو شێوازە سیاسەتی چەپەڵی خۆی بە سەر کۆمەڵگا دەسپێنێت.  ئەو سیاسەتە  درێژمەودایەی بۆ ئەوەی خۆی لە سەر پێ بگرێت و بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات، هەر بۆیە سیاسەتی لاوزکردنی کۆمەڵگا بە پەیرەو دەکات ، بۆ لاوازکرنی کۆمەڵگاش ڕژیمی ئێران کارلە سەر سیاسەتی کوشتنی ژنان و گەنجان دەکات، ئەو سیاسەتەش بە ڕوونی بەرچاوە."

"سیاسەتی کوشنی ژنان و گەنجان لە ئێران پەرەی سەندووە"

جوانە سنە ئەندامی کوردناسیۆنی ژنان وتیشی:" کاتێک ڕژیمی ئێران باروو دۆخی خراپ دەبێت و لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە تووشی قەیران دەبێت سیاسەتی کوشتنی ژنان و گەنجان پەرە پێدەدات ، لە ڕێگە باوەک، برا و یاخود هەرپێاوێکی تر کە زهنیەتی پیاوسالاری هەیە و نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکەن  لە ناو ماڵدا، هاوکات خۆکوژی ژنان دروست دەبێت."

"ڕیژەی لە سێدارەدان زیادی کردوە"

لە درێژەی قسەکانی ناوبراو جەختی لەوەش کردوە لە ئیستادا ئێران لە دۆخی سیاسی خراپدایە و بێچارە ماوە چونکە پێشترباوەڕیان وابوو بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و لەسەرکارنەمانی دۆناڵد ترامپ ، گۆڕانێک درووست دەبێت وکاریگەری لە سەر سیاسەتی ئەمریکا دەبێت، وتیشی:" بەڵام هەموو ئەو چاوەڕوانیانە بۆیان نەچووە سەر و وەک خەونێکی بەتال مایەوە بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران. لە ئیستاشدا  لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران نزیک دەبێنەوە، هەڵمەتی ڕەشبگیری دەستی پێکردوە، نموونەی ئەو ١٤٠ کەسەی کە لەماوەی ڕابردوو دەستگیرکران،  خۆکوژی ژنان فروانتر بووە، ڕێژی لە سیدارەدان زیادی کردوە ڕێژەی هەرە زۆریش لە کوردستان و باشوری ئێران  و هەرێمی بەلوچستان، هەموو ئەو هێرشانە ئەو دەخاتەڕوو کە ئێران لە دۆخێکی زۆر قەیراناویدایە و هەموو هەولیان ئەوەیە کە کۆمەڵگا چاوترسێن بکەن و دەنگە ناڕەزایەتییەکانی ناوکۆمەڵگا کپ بکەن. چونکە دەنگۆیەک هەبوو کە گوایا پالانێک هەبوو لە ساڵیادی شۆرشی گەلانی ئێران سەرهەڵدان بکرێت، هەموو ئەو هەوڵە چەپڵانەش بۆ ئەوەبوو پێش لە سەرهەڵدانی گەل بگرێت، ئەوەش یەکێکە لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی  ڕژیمی ئێران بەرامبەر بە کۆمەڵگا  بە لە سێدارەدان دەیانەوێت پێش لە سەرهەڵدان بگرن."

"لە ماوەیەکی کەمدا ١١ کەس لە سێدارە دراون"

سنە دەربارەی زیاد بوونی ئامارەکانی کوشتن لە  ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بە شێوەیە زانیاریدا: تەنها لە ماوەیەکی کەمدا ١١ حاڵاتی لە سێدارەدان جێبەجێکراوە، سزای قەساس زیادی کردوە، وتیشی:" لە سەردەمی سەدەی ناوەراستی مێژوو ژنانی زیرەک و بە توانا وەک جادوگەر پێانەسە دەکران و دەسوتێنران، ئیستاکە ڕژیمی ئێران بۆمانەوەی خۆی  هەمان هەڵسووکەوتی دڕندانە بەرێوە دەبات واتا ئیستا لە زهنێتی سەدەی ناوین دەژیت لە هەمبەر ژناندا، نموونەکەشی زەهرا ئیسماعیلی بوو کە بە تاوانی ئەوەی هاوسەرەکەی خۆی کوشتوە بڕیاریاندا بە شێوازێکی زۆر دڕندانە لە سیدارەی بدەن ئەویش ئەوبوو کە دەبێت پێش لە سێدارەدان ١٦ جار سزای سێدارە دانی تاوانبارانی ترببینێت، بۆیە لەو کاتەدا بە هۆی گووشاری دەروونیەوە دڵی دەوەستێت ، بەڵام بەوەش ڕازی نابن و جەستەی نیوە گیانی زەهرا لە سێدارە دەدەن."

"لە شەخسی ژناندا پەت دەخەنە قووڕگی کۆمەڵگا "

جوانە سنە دەڵێت دەبێت خوێندنەوەیەکی باش بۆ سیاسەتی لە سێدارە بکرێت، لە شەخسی ئەو کەسانەی لە سێدارەیان دەدەن ئەو پەتەی لە قوڕگی ئەوان دەکرێت لە ڕاستیدا لە قووڕگی کۆمەڵگا کراوە،  جەختی لەوەش کردوە:" لە ڕاستیدا زەهرا ئیسماعیلی تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی نەکردوە بەڵکوو کچەکەی کردویەتی بەڵام لە بەر ئەوەی کچەکەی لە سێدارە نەدرێت  تاوانەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی . هاوسەرەکی زاراش کەسێکی سەر بە دەزگەی هەواڵگری ڕژیمی ئێران- ئیتڵاعاتە، بەردەوام ئەشکنجەی زارا و کچەکەی داوە، لە ئەنجامدا کچەکەی زارا باوکی خۆی دەکوژێت."

جوانە سنە ئاماژە بەوەش دەکات کە دەبێت ئەوەش ببێنرێت ئێران ڕۆژانە ژنان لە سێدارە دەدات کە دەتوانین ئەمە وەک سیاسەتی تێرۆر پێناسە بکەین، بکەرانیشی وەک تیرۆریست. پێشی وایە:" نەبوونی ژن لە گۆرەپانی سیاسی و تەواوی گۆرەپانەکانی تری کۆمەڵگەدا خوێندنەوەی تیرۆری بۆدەکرێت، ئامانج کوشتنی ئێرادەی ژنانە، بە شێوازێک لە ناو کۆمڵگا ئیرادەی مرۆڤەکان لە ناو دەبات لە لایەكی تریشەوە بە سێدارە ترس و دڵەڕاوکێ  دروست دەکات، دەبێت ئەوەش بزانین کە  سیدارەدانی زەهرا ئیسماعیل هاوکاتە لە نزیکەبوونەوەی ٨-ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، بۆ ئەوەی ژنان لەو ڕۆژە سەرهەڵدان نەکەن  بەم شێوازە دڕندانە زارایان لە سێدارە دا."

"دەبێت ژنانی هەموو نەتەوەکان ڕاپەڕن"

لە کۆتای قسەکانیشدا بانگەوازی بۆ ژنان و نەتەوەکانی ئێران کردوو وتی:" لە ماوەی ڕابردوودا ژنان هیچکات سەریان بۆ سیاسەتی شەری تایبەتی ئێران شۆر نەکردوە، بەردەوام لە دژی سیاسەتی ژن کوشتن و لە سێدارەدان دەنگیان هەڵبڕیوە، لە ئیستاشدا دەبێت وەک ئەرکی ژنان  دەنگی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ژن کوشتن و لە سێدارەدان لە سەر شەقام بێت، لەبەر ئەوەی ئێران هەرە زۆر لە دەنگی ژنان دەترسێت، بۆیە لە کاتی نزیکبوونەوە لە ٨-ی مارس دەبێت هەموو نەتەوەکان لە ئێران و هەموو ژنان دەنگی خۆمان بەرز بکەنەوە بە نارەزایەتی و بە دەنگ بەرز کردن سیاسەتی ئێران پووچەڵ بکەێنەوە."

 ک-ش