لە بۆدرومی تورکیا ژنێک کوژرا

لە ناوچەى بۆدرومی پارێزگای موغڵای تورکیا ژنێک بە ناوی کریستینا نۆڤیتسکای خەڵکی ئۆکرانیا لە ناو ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

کریستینا نۆڤیتسکای تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئۆکرانیایە و دانیشتووی گەڕەکی ئەسکی چەشمەی ناوچەی بۆدروم لە پارێزگای موغڵای تورکیا بوو، بەڵام تەرمەکەى لە ناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

دوای ئاگاداربوونەوە لە رووداوەکە پۆلس و تیمی تەندروستی چوونە ماڵەکەى کریستینا و ئەوەیان بینی، کە دەستی نۆڤیتسکا لە پشتەوە کەلەپچەکراوە و بەو شێوەیە گیانی لە دەستداوە.

لەبارەی روودای گیان لە دەستدانی نۆڤیتسکا وتە لە ٢ کەس وەرگیراوە، کە دوایینجار لە ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەگەڵیدا بوون. دوای لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری، تەرمی نۆڤیتسکا رەوانەى پزیشکی دادی موغڵا کرا.

ژ.ت