لە بیلی سویسرا چالاکی بۆ عەفرین رێکخرا

لە شاری بیلی سویسرا چالاکی بۆ چارەنووسی ژنە رفێنردراوەکان و ئەو کەسانە رێکخرا، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین کۆمەڵکوژی کردوون و رفاندونی.

لە شاری بیلی سویسرا بۆ روونبوونەوەى چارەنووسی ئەو ژنانە، کە لە عەفرینی داگیرکراودا لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە رفێنراون، چالاکییەک رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن ( پشتیوانی ژنان لە رۆژئاوا - Women Defend Rojava) لە سێنتراڵ پلاتز رێکخرا و ناوی ئەو ژنانە، کە لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون، کۆیلەکراون و رفێنراون بە پەلی دارەکاندا هەڵیانواسین.

چالاکوانانی پشتیوانیی ژنان لە رۆژئاوا لە چالاکییەکەدا رایانگەیاند، "عەقڵییەتی داعش ئەمڕۆ لەسەر دەستی ئەو چەتانە درێژەى پێدەدرێت، کە دەوڵەتی تورک پشتیوانییان لێدەکات. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەو ژنانە، کە لەلایەن چەتەکانەوە رفێنراون لە بازاڕەکاندا وەک کۆیلە دەفرۆشرێن. ئەوە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. ئێمە داوای روونبوونەوەى چارەنووسی خوشکانمان دەکەین و بۆ دادگایکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک و هەموو بەرپرسەکانیان، ئێمە درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین".

چالاکوانانی کۆمینی ژنانی ئارین میرکان-یش بۆ کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ئیمزایان کۆکردەوە.

ژ.ت