لە چەولیگ ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە چەولیگ ژنێک بە ناوی( مەرڤە- ئا) بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. ئاشکرا بوو کە مەرڤە -ئا پێشتر لەلایەن چاوشێکەوە ڕفێندرابوو و پێش ئەوەی کە خۆکوژیی بکات بۆ ماوەیەکی کورت گەڕابوویەوە بۆ ماڵەوە.

لە گەڕەکی ئوولووباگ-ی چەولیگ ژنێک بەناوی مەرڤە-ئا، ١٨ساڵ تەمەن لە مالەکەیدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە. باس لەوە دەکرێت کە ناوبراو خۆکوژیی کردووە. دوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری تەرمی مەرڤە -ئا لە گوندی کووشبورنۆ سپێردرایە خاک.

ئاشکرا کرا کە مەرڤە -ئا، پێشتر لە لایەن چاویشێکەوە ڕفێندرابوو و پێش ئەوەی کە خۆکووژیی بکات ماوەیەکی کورت گەڕابویەوە ماڵۆ. ڕاگەیەنرا کە مەرڤە- ئا دوای ئەوەی کە گەڕایەوە ماڵەوە، خۆکوژیی کردووە.

ک-ش