لە فەڕەنسا کوشتنی ژنان کەمی کردووە

دۆپۆند مۆرەتتی وەزیری دادی فەڕەنسا رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠، ٩٠ ژن لەو وڵاتە لەلایەن هاوسەرەکانیان و هاوسەری پێشوویانەوە کوژراون.

وەزیری دادی فەڕەنسا لەسەر فەیسبوکی خۆی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، ئامارەکان جێگای نیگەرانین بەڵام هیوایەک هەیە.

وتیشی، لە فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٠٦ کەس کوژراون کە ٩٠ کەسیان ژنن.

لە ساڵی ٢٠١٩دا لە فەڕەنسا بە پێی ئامارە فەرمیەکان ١٤٦ رووداوی فیمینیسید ئەنجامدرابوون. کوشین ژنێک یان لە ژنێک زیاتر یان کچێکی بچووک بەهۆی ژنبوونیەوە وەک فیمینیسید پێناسە دەکرێت.

دۆپۆند مۆرەتتی وتی، "بێگۆمان هەموو کوشتنێک، هەموو توندوتیژیەک لە ئەنجامدا، سەرنەکەوتنی کۆمەڵگایە و بۆ وەزارەتی دادیش سەرنەکەوتنە."

لە فەڕەنسا هەموو ساڵێک ٢٠٠ هەزار ژن رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا زۆر ژن کوژرابوون.

لە ساڵی ٢٠٢دا بەپێی ١٤ ساڵی رابردوو، کەمترین حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە. بەپێی رێکخراوەکانی ژنان، هێشتا زووە کە بگوترێت، حەزی کوشتنی ژنان، حەزێکی هەمیشەیی یە.

ف.ق