لە کۆجالی و ئامەد ٢ ژن کوژران

لە کۆجالی و ئامەد دوو ژن بە ناوەکانی هاجەر چەتین و گوڵستان شایلەمەز کوژران.

لە ناوچەى گۆلجوکی کۆجالی ژنێک بە ناوی هاجەر چەتین و لە ئامەد ژنێکی تر بە ناوی گوڵستان شایلەمەز کوژران.

هاجەر چەتین لە ناوچەى گۆلجوکی کۆجالی دەیخواست لە حەلیم ئە. جیابێتەوە، بەڵام حەلیم ئە، بە چەک هێرشی کردە سەری و کوشتی.

ئامەد

لە شەقامی لیسەى ٤ی بەرامبەر دادگای ئامەد، گوڵستان شایلەمەز لەلایەن پیاوەکەوە کوژرا.

گوڵستان شایلەمەز تەمەن ٢٠ ساڵ لە ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد و لە گەڕەکی چاملجا لەلایەن پیاوێکی نە ناسراوە بە چەک هێرشی کرایە سەر و کوژرا. بکوژەکە لە شوێنی رووداوەکە رایکردووە.

ئاماری کوشتنی ژنان لە تورکیا

بەپێی راپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە - KCDP) لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە تورکیا ٢٣ ژن کوژراون و ١٤ ژنی تریش بە شێوەیى گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین" لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون و ١٧١ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

هاوکات بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٣٢ ژن و ٣٣ منداڵ کوژراون. ١١٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە و دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٤٩ منداڵ.

ژ.ت