لە لاهای هۆڵەندا یادی ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە

لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا یادی ژنانی شۆڕشگێڕ سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە، کە لە سلۆپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کراون.

سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە شاری سلۆپیی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج و تیرۆر کران. بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری لاهای هۆڵەندا یادی ئەو ٣ ژنە شۆڕشگێڕە کوردە کرایەوە.

چالاکیی یادکردنەوەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی لە بەردەم بینای شارەوانیی لاهای بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" و لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا رێکخرابوو.

لە چالاکییەکەدا زانیاری لە بارەی کەمپەینەکەوەبە ئامادەبوان درا.

ژ.ت