لە لاهای کوژرانی هەرماس و خدر ئیدانە کرا

لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا کوژرانی سەعدە فەیسەڵ هەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەى تل شەعیر لە دەشیشای باشووری کانتۆی حەسەکە و هند لەتیف خدر-ی جێگری ئیدانە کرا، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە رفێندرابون و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرابوون.

چالاکیی ئیدانەکردنی ئەو تاوانە، لەلایەن ئەجوومەنی ژنانی رۆناهی لە لاهای و لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا رێکخرابوو.

لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر رۆڵ و گرنگیی ژنانی پێشەنگ و لەبارەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ئەردۆغان" پۆستە و لافیتە بەرزکرابووە.

لە چالاکییەکەدا داوا کرا هەموان بەشداری لە چالاکییەکەى ئەمڕۆدا بکەن، کە بۆ پشتیوانی لە چالاکییەکانی مانگرتنی زیندانیان و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوە دەچێت.

ژ.ت