لە پاریس چالاکی '١٠٠هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر'

لە پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' چالاکییەک بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە دەسپیشخەری تەڤگەری ژنی کورد-ی فەڕەنساوە بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا یادی سەکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان ئەندامی کەنەکە و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری جەوانان کرایەوە کە لە ٢٠١٣دا لە پاریس تیرۆرکران.

لە چالاکییەکەدا لە سەرناوی تەڤگەری ژنی کورد بێریڤان فڕات قسەیکرد و بۆ ڕێپێوانی ٣ڕۆژەی ٦ تا٩ی مانگی پاریس کە بۆ یادکردنەوەی ژنانی شۆرشگێڕ بەرێوە دەچێت، داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیانی کرد کە بەشداری بکەن.

ژنان لە چوارجێوەی کەمپەینی ' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' واژۆیان کۆکردەوە و دروشمی' ژن ،ژیان، ئازادی' و' دیکتاتۆر ئەردۆغان' وترایەوە.

ک-ش