لە شاری ڤوپەرتاڵی ئەڵمانیا ستاندی "دیکتاتۆر دادگایی بکەن" دانرا

ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ڤیان لە ڤوپەرتاڵ و لە چوارچێوەی کەمپەینی تەژەکە ئەوروپا بە ناوی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا' ستاندێکیان دانا.

لە شاری ڤوپەرتاڵی ئەڵمانیا ئەنجومەنی ژنانی شەهید ڤیان لە چوارچێوەی کەمپەینی بزووتنەوەى ژنانی کورستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) بە ناوی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندێکی ئاگادارکردنەوە دانرا.

لە ستاندەکەدا وێنەى ئەو ژنان نمایشکران، کە کوژراون و دەستکرا بە کۆکردنەوەى ئیمزا بۆ هەڵمەتەکە.

لە چالاکییەکەدا پەیامی "نا بۆ پاکتاوکردنی ژنان" بڵاوکرایەوە.

ژ.ت