لە شەمزینان چالاکی' دادپەروەری بۆ ژنان'

لە ناوچەی شەمزینانی جوولەمێرگ ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپەینی ' دادپەروەری بۆ ژنان' دا چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا ' زنجیرەیەکی مۆر'-یان لە بەردەم بینای هەدەپە لە ناوچەی شەمزینان درووستکرد کە پێکهاتبوو لە  پارلمانتاری هەدەپەی مووش شەڤین جۆشکوون، هاوسەرۆکی شار و ناوچە، ئەندامانی مەجلسی ژنانی هەدەپە  و دایکانی ئاشتی.

لە چالاکییەکەدا پانکاردی ' دادپەروەری بۆ ژنان' بەرزکرایەوە و هەروەها وێنەی گیراوانی سیاسی  لەیلا گیوڤەن، ساباحەت توونجەل، گولتەن کشاناک، فیگەن یوکسەلداغ، ڕەمزیە یاشار، ئایشە گۆهان، ڕۆژبین چەتین و دیلەک هاتیپۆغلۆ-یان بەرزکردەوە.

ک-ش