لە سلۆپی یادی ٦ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە

تەڤگەری ژنی ئازاد و مەجلیسی ژنانی هەدەپە لە سڵۆپی یادی ٦ ژنە شۆڕشگێڕێ کوردیان کردەوە کە لە پاریس و سلۆپی کوژرابوون.

تەڤگەری ژنی ئازاد( تەژا) و مەجلیسی ژنانی هەدەپە، ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد فاتما ئویار، شێڤێ دەمیر و پاکیزە نەیرکە لە ناوچەی سڵۆپی-ی شڕنەخ لەکاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری گیانیانبەختکرد و ساکینە جانسز، فیدان دۆغان ولەیلا شایلەمەز کە لە پاریسی پایتەختی فەرنسا تیرۆرکران ، بە چالاکییەک یادیان کرایەوە.

مەراسیمی یاد کردنەوەکە لە بینای هەدەپی سڵۆپی بەڕێوەچوو و بنەماڵە ٣ژنە سیاستەمەداری کورد، بنەمالە ٣شۆرشگێڕی کورد کە لە سڵۆپی گیانیان بەختکردبوو، پارلمانتارهەدەپەی شڕنەخ نوورهان ئیمیر و حەسەن ئوزگونەش، چالاکوانانی تەژا، دەسپێشخەری دایکانی ئاشتی و ژمارەیەک هاووڵاتی بەشدارییان کرد.

دوای یەک خولەک ڕێزگرتن بە ناوی بنەماڵەی هەرسێ ژنە شۆرشگێر ساکینە دەمیر دایکی شێڤێ دەمیر و نووران ئیمیر پەرلمانتاری هەدەپە قسەیانکرد.

دەمیرسڵاوی نارد بۆگیراوانی سیاسی و وتی، : " من باوەڕم وایە کە کاتێک دایکان یەکبگرن دەتوانین کۆتایی بە ڕژاندنی خۆێن بهێنین. با دایکان سەرهەڵدان بکەن و لە دژی کۆمەڵکوژی هەلوێستیان هەبێت. باوەڕم وایە بە درێژەدان بە تێکۆشان ئاشتی و ئارامی مسۆگەر بکەین."

ئیمیر وەبیری هێنایەوە کە ئەوان لە قۆناغێکی مێژووییدان و دەستنیشانیکرد کە بە تێکۆشان خاوەنداریەتی لە ژنان بکەین. ئیمیر ئاماژەی بە گرینگی یەکێتی کرد و وتی، : ئەوەی کە  دەکەوێتە ئەستۆی ئێمە، خاوەنداریەتی لە گەلەکەمانە. دەبێت هەمووان لەدژی فاشیزم ڕابین."

مەراسیمەکە بە هەڵبەستی دەمیر کە بۆکچەکەی شێڤێ دەمیر وتبووی و سینەفیزیۆنێک کۆتایی هات.

ک-ش