لە سەردەشت ژنێک ڕفێندرا و دواتر بە شێوازێکی دڕندانە کوژرا

لە شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بەناوی سونیا دهقان لەلایەن ٤ خزمی خۆیەوە رفێندراوە و دواتر بە ئەشکەنجە کوژراوە.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی کوردپا، سونیا دهقان لە لایەن ٤خزمی خۆیەوە لە شوێنی کارەکەی رفێندراوە و دواتر لە دەرەوەی شار بە ئەشکەنجە کوژراوە. ڕووداوەکە هی دووهەفتە پێش ئیستایە.

بە پێی هەواڵەکە دایکی سۆنیا دوای ١٠ ڕۆژ بێ ئاگایی لە کچەکەی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە.

لە ئەنجامی لێپرسینەوە لە ڕووداوەکە برا و برازایەکی ژنەکە لە ٢٤ی کانوونەوە دەستگیر کراون.

هەر دووکەس دانیان بەوە داناوە کە سۆنیایان کوشتووە و تەرمەکەیان لە چۆڵەوانییەکدا شاردووەتەوە. هەروەها ٢کەسی تریش دەستگیر کراون.

تەرمی سۆنیا لە شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا. دواتر دەرکەوت ئەو ژنە بە ئەشکەنجە کوژراوە.

ک-ش