لە تۆلۆسی فەرەنسا چالاکی بۆ "دادگایکردنی دیکتاتۆر" بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا ستاند دانرا و ئیمزا کۆکرایەوە.

ژنانی چالاکوان لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا"، کە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کور لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا ستاندیان دانا و دەستیان بە هەڵمەتی کۆکردنەوەى ئیمزا کرد.

لە چالاکییەکەدا بێدەنگیی ئەوروپا بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان ئیدانە کرا و بە درێژای رۆژ لە چالاکییەکەدا ئامانجی چالاکییەکە روونکرایەوە و ئیمزا کۆکرایەوە.

ژ.ت