لە ئەردەخان ژنێک کوژرا

لە ناوچەى پۆسۆف لە پارێزگای ئەردەخان پیاوێک بە ناوی جەمیل ئاکبولوت بە چەک خزمێکی خۆی بە ناوی گۆنجا ئاکبولوت کوشت.

لە ناوچەى پۆسۆف لە پارێزگای ئەردەخان پیاوێک بەناوی جەمیل ئاکبولوت خزمێکی خۆی بە ناوی گۆنجا ئاکبولت بە چەک کوشت. لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی گۆنجا ئاکبولوت گواسترایەوە بۆ پزیشکیی داد.

جەمیل ئاکبولوتی بکوژ دەستگیرکراوە.

کوشتنی ژنان لە تورکیا

بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین" لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون و ١٧١ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

هاوکات بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٣٢ ژن و ٣٣ منداڵ کوژراون. ١١٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە و دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٤٩ منداڵ.

بەپێی راپۆرتی "پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین" (کەجەدەپە - KCDP) تەنها لە یەکەم مانگی ٢٠٢١دا لە تورکیا ٢٣ ژن کوژراون و ١٤ ژنی تریش بە شێوەیى گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت