لە ئەستەنبوڵ ٢ ژن کوژران

لە باشاکشەهیر، ژنێک بە ناوی نەباهەت کورت لە ماڵەکەی بە جەک کوژرا و لە سوڵتانبەیلیش ژنێک بە ناوی رەبیعە تانرڤەرمیش بە شێوەیەکی گۆماناوی لە باڵەکۆنی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

لەناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوك ژنێک بە ناوی نەباهەت کورت لە ماڵەکەی بە چەک کوژرا و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەری گواسترایەوە.

سەرچاوشی خانەنشین ئەمرولا کورت کە هاوسەری نەباهەت کورتە، لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە.

لە ناوچەی سوڵتانبەیلی دوێنێ شەو رەبیعە تانرڤەرمیش لە باڵەکۆنی ماڵەکەی بە شێوەیەکی گۆمانوی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ف.ق