لە ئەستەنبوڵ، مەلەتی و دیلۆک ٣ ژن کوژران

لە ئەستەنبوڵ و مەلەتی و دیلۆک ٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران.

ئەستەنبوڵ

لە ناوچەی مالتەپەی ئەستەنبوڵ کەسێک بە ناوی کەمال دەلبە، ئایلین سۆزەری کوشت کە لە زانکۆیەتی تایبەت مامۆستا بوو. بکوژەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

مەلەتی

لە گەڕەکی بۆستانباشی مەلەتی، کەسێک بە ناوی محەمەد تاش هاوسەرەکەی بەناوی سەلدا تاشی بە چەک کوشت. دوای رووداوەکە پۆلیس و تیمی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەکە. سەلدا تاش بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە بەڵام گیانی لەدەستدا و محەمەد تاشی بکوژیش دەستگیرکرا.

دیلۆک

کەسێک بە ناوی ئوغور دۆنمەز لە ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆک، دایکی خۆی بە ناوی ڤاسیلە دۆنمەز بە چەقۆ کوشت. دۆنمەز لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ف.ق