لە ئیستانبول ژنێکی تر کوژرا

لە ناوچەی ئیسەن یوورتی ئیستانبول ژێک بەناوی عاریفە نەیرکوژرا.

لە گەڕەکی توورگووت ئوزال-ی ناوچەی ئیسەن یوورتی ئیستانبول، لە بەرە بەیاندا کرێکارێکی شارەوانی چاوی بە تەرمی ژنێک دەکەوێت کە لە نێوان دۆ ئۆتۆمبیلدا کەوتووە. دواترتیمی پزیشکی هاتنە شوێنەکە و دوای پشکنین دەرکەوت کە ژنەکە مردووە. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوو کە ژنە کوژراوەکە ناوی عاریفە نەیرە و خاوەنی ٤منداڵە.

بۆدەرکەوتنی هۆکاری مردنی، جەنازەی عاریفە نەیر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

ک-ش