ڕۆناهی سەرحەد: ژنان سیستەمی نوێ دەئافڕێنن -١

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک راشیگەیاند، لە تیئۆری ئازادی ژنان دە گەڕانێکی نوێی ڕادیکاڵ، لێپرسینەوەی ئایدۆلۆژی دەخوڵقێت وتی،" بە کورتی دەرباز دەبین و تێکۆشان دەکەین. سیستەمێکی نوێ دەئافڕێنین."

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیوۆنی پاژک خەبات و تێکۆشانی ژنانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا نرخاند.

ڕۆناهی سەرحەد ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ژنی تێکۆشەر، تێکۆشانی ساڵ بە ٨ی ئادارەوە دەستپێدەکات و وتی، " لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٠دا ژنانی کورد بە دروشمی' ژنان جیهان بگۆڕن'، لە گۆڕەپانەکانی تری جیهاندا بە دروشمی ' ژنان بوەستن هەموو جیهان دەوەستێت' ڕژانە سەرشەقامەکان. نابێت ئێمە تەنیا وەک چالاکێکی گۆڕەپانەکە سەیری بکەین. ئیدانەکردنی مەزن، خۆپیشاندان، گەلێک چالاکی بە کاریگەر و جەماوەری بەرێوەچوو. بە مانگرتن تێکۆشانی سەندیکاکان بەهێزتر بوو، لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسیدا لە ئاستێکی هەرێمیدا ئافڕاندن کرا. لە دژی یاسای پیاوسالار کە سەروەری بە سەر ژناندا دەسەپینێت،  تێکۆشانێکی ڕەوا و یاسایی ئەنجامدرا. بە چالاکیەکانیان کیشەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، چاندی، پەروەردە و تەندرووستی-یان کردە بابەتی سەرەکی رۆژ. بە ئامانجی ڕاپەڕینی ژناندا هاوکاری دەکرا. لە دژی دەستدرێژی، داگیرکاری، توندووتیژی، کۆمەڵکوژیی و کۆچبەری چالاکی ئەنجامدرا. بۆچارەسەری ئەمانە پێویست بە رێکخستنێکی هاوبەش، پاراستنی هاوبەش و تێکۆشانی هاوبەش هەیە. هێزی گۆران و ئافڕاندن. ناڕازیبوون لەخۆوە و یان بە شێوازێکی کاتی روو نادات. هەم رێکخستن بوون و هەمیش هاوبەشی لە دژایەتی سیستەم فراوان بووە، ئەمەش جمووجووڵی لە دژی سیستەم  چالاک کرد. مرۆڤ دەتوانیت بلێت کە گەیشتە ئاست تێکۆشانێکی جیهانی. قەیرانی سیستەم چەندە جیهانی بێت، تێکۆشان لە دژی سیستەمەکەش ئەوەندە جیهانی بووە.  ژنان پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسین. لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٠ بەم لاوە ئێمە بەچاوی خۆمان دەیبینین. ژنان بە ئاسانی هێزی کۆمەلگەیان گۆڕاوە، بە تێگەیشتن لەمە و بە شێوازێکی پلاندارێژڕاو کاریان بۆ کردووە. وەک ئافڕێنەری سیاسەتی کۆمەلگە ئیرادەی خۆیان نیشاندا. لە بندەست بوون بوونە هێزێکی دیار و ڕژانە سەرشەقامەکان.هیزی لێپرسینەوە و چارەسەرکردنیان دەستنیشانکرد، باوەڕیان بە خۆ بوو، و بەرخۆدانیان کرد."

ڕۆناهی سەرحەد ئەوەی خستەڕوو کە تەڤگەری ژنی کوردیش لە ساڵی ١٩٩٠ وە  وەک تەڤگەرێکی جەماوەری هەرسالە بە شێوازیکی تایبەت پیشوازی لە ٨ی ئاداردەکات، بە رەنگێک کە بە چالاکی رادیکاڵ خاوەنداریەتی لە نرخە میژوویەکەی دەکات.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕۆناهی سەرحەد وتی، " ژنان لە دژی سیاسەتی قڕکەر، ئاسیمیلاسیۆن، حاشا کرد و دوژمنایەتی ژنان لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکیاوە، بەشداری لە ریزەکانی گەریلایان کرد و چەکیان هەڵگرت. لە دژی داعش بوونە یەپەژە و شەڕیان کرد. بۆ گۆڕانی هزری پیاوسالار، لە سێدارەدان و بەندیخانەیان خستە پیش چاوی خۆیان و لە هەلومەرجێکی پیلانگێڕیدا دەستیانکرد بە کاری رێکخستنی هەمەچەشن لە نێو کۆمەڵگادا. هەرتاشە بەرد، سێبەری هەردارێکیان کردە  گۆرەپانی پەروەردە. لە دژی دەسەڵاتداری ئەردۆغاندا کە خاوەن هزری حاشاکردن، لەناوبردن و شەڕەنگێزە، لەدژی هەڵمەتی رەشکردن، گرفت دروستکردن و بێکاریگەرکردنی تەڤگەری ئازادی کوردان لە لایەن ئەورووپا و ناتۆ، بەردەوام هاواری ئازدیان هێنایە سەرزمان."

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک باسی ئەوەشی کرد کە ئامانجی سەرەکەی ڕاپەرینی ژنان کە لە ناوەڕاستی ساڵ هەڵگیرسا، حساب پرسین لە سیستەم و لێپرسینەوە لە بناغەی دەستهەڵاتداری و توندوتیژی بوو و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا:

"پێوانەی یەکسانی گشتی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی لە دەستووری بنەڕەتیدا جێگیرکراوە، بەڵام عەقڵیەتی پیاوسالاری و ئەو بەهایانەی کە ئەو عەقڵیەتە خوڵقاندوویەتی، زایەندەپەرستی، نەتەوەپەرستی و ئایین پەرستی نەتەوەیی دەوڵەت وایکردووە، یاساکان جێبەجێ نەکرێن. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، داواکاری بۆ باشبوونی ژیانی کۆمەڵایەتی زیاتر بووە، بەڵام سیاسەتی داگیرکەریش قوڵتر بووەتەوە و هەنگاو بە هەنگاو لە جەنگی سێیەمی جیهانی نزیک دەبێتەوە. ساڵی ٢٠٢٠ بە پێشکەوتنی ئاستی پێشکەوتنی کۆمەڵگا بانگەشەی زۆر کرا کە ئارامی زیاتر دەبێت، بەڵام باشتردیاردەبێت کە مێشکی کاپیتالیزمی دواکەوتوو هەموو کەسێک هەڵدەخەڵەتێنێت. بانگەشەی کاپیتالیزم بۆ پێشکەوتنی ئازادی و مافی سەرەکی، سەردەمی زانیاری و راگەیاندنی تێکچووە. کاری نائەخلاقی، دەستدرێژی، کڕین و فروشتنی ژن و منداڵان و بەکارهێنانیان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. تیشکدانەوەی سیستمی کاپیتالیزم کە پەیوەندی هەموو شتێک بە خەرجکردنەوە دەبەستێتەوە، پارەی کردووەتە پاترۆن، دەسەڵاتداری بووەتە فەرماندەیی. دەزانرێت کە لە بناغەی کێشەکانی کۆمەڵایەتی قوڕسدا، داگیرکردنی ژن هەیە. بۆیەش بزوتنەوەکانی دژە کاپیتالیست، دژە میلیتاریست، دژە کاپیتالیست ئیسلامی، ژینگەپارێزەکان، کرێکاران، بێکار، مامۆستا، کارمەند، سۆسیالیست، دیموکرات، لیبەڕال، بزوتنەوەکانی ژنان هەموویان بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی سیستمی خراپەکاری کاپیتالیست یەکیان گرتووە و پێکەوە ئەم راستیە دەڵێنەوە.

سیستمی کاپیتالیست لەبەرئەوەی لە بناغەوە نەخۆشە، بگاتە هەرجێگایەک نەخۆشی بڵاودەکاتەوە، بۆیەش هەموو کاتێک لەناو قەیراندایە. بناغەی دەوڵەت نەتەوە، دەستهەڵاتداری و سێکتەرەکانی کاپیتالیست کە خۆیان لە سەر (یان گەورە دەبیت یان دەمریت) بەخێو دەکەن. ژنان دەکوژن، لە بچوککردنی بەهاکانی کۆمەڵگادا، بە تێکدانی بناغەی نەتەوە، بە لەناوبردنی پێویستی پێکەوەبوونی پەیوەندیەکان، شێوەیەکی دژە مرۆیی کە لە ئەخلاقی سروشتی دوورە، دەخوڵقێنن، هەموو شتێک دەکەنە مادە و بۆ مەرامەکانیان سروشت تاڵان دەکەن."

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک راشیگەیاند، لە تیئۆری ئازادی ژنان دە گەڕانێکی نوێی ڕادیکاڵ، لێپرسینەوەی ئایدۆلۆژی دەخوڵقێت و وتی، "تیئۆری نوێی فیمینیست، مانیفیستوی ژنانی سەدەی ٢١، بۆ ٩٩٪ فیمینیزم، نیشانەی ئەوەن کە بناغەی هەنگاوێکی نوێ دادەنرێت. هەر کە فاشیزم پێشدەکەوێت، لەو کاتەدا کە ئۆپۆزسیۆنی هێڵی لیبەرال وەک پێشکەوتن دەبینێت، گەڕانی ڕادیکاڵانەی بزوتنەوەی ژنان لە ڕووی تیئۆری و پراکتیکی، بە بڕیار و لەدڵەوە و بە بوێری هیوابەخش دەبێت. بە کورتی سیستم تێدەپەڕێنن و سیستمێکی نوێ دروست دەکەن، کێشەکانی ژن لەناو کێشەی پیاو پێناسە دەکەن. دەبینن کە کۆمەڵگاپارێزی ژن بەش ناکات، بۆیەش بڕوایان بە تێکۆشانی سەندیکاکان نییە، لە دۆخی دەسەڵاتداری توند و تاکپارێزی رزگار دەبن و لە رووی کەلتوری و کۆمەڵایەتی دەست بە لێپرسینەوە دەکەن. بناغەی نەتەوە دەوڵەت دادگایی دەکەن و راستی سیستمی کاپیتالیزم شیدەکەنەوە و پێویستی بە هێڵێکی نوێ دەبینن."

ک-ش، ف-ق