پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە دێرسیم دەستگیرکرا

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى پەرتەک لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان گوڵستان ئازاک پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیان دەستگیرکرد.

گوڵستان ئازاک لە دوای بەدواداچوونی بۆ هەواڵێک لە پارێزگای دێرسیم و لە کاتی گەڕانەوەى بۆ ئامەد لە ناوچەى پەرتەک لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.

لە چوارچێوەی ئەو دۆسیە و لێکۆڵینەوەیەی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە دژی ئازاک بەڕێوەچوو، بڕیاری بە زۆر دەستگیرکردن و گواستنەوەى بۆ لێکۆڵینەوە بۆ دەرکراوە.

گوڵستان ئازاک پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز بۆ وەرگرتنی وتەکانی رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پەرتەک کرا.

ژ.ت