تاژێ:خۆکوشتن چارەسەرنییە، بۆهەر گرفتێک چارەسەرهەیە

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) دەربارەی ڕووداوەکانی خۆکوژی ژنانی ئێزدی لە کەمپەکانی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەستنیشانکرد کە خۆکوژی چارەسەر نییە و وتی: " کۆمەڵگە چاوی لە ئێمەیە کە ببینە پێشەنگ و بۆئەوان تێکۆشان بکەین. هەروەها ببێتە ولامێک بۆ فەرمان کە جارێکی ترکچ و ژنانی گەنجی ئێزدی نەبنە قوربانی."

لە راگەیەنراوەکەی تاژێ هاتوو،" لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەی ئێزدی لەم ماوەدا ڕووداوی خۆکوشتن زۆربووە، بە تایبەتی لە کەمپەکانی باشووری کوردستان و هەروەها کاتێک کچ و ژنانی ئێزدی ناچاردەمێنن ڕووبکەنە خۆکووژی.

' خۆکوژیی چارەسەرنییە'

وەک تەڤگەری ژنانی ئێزدی بە بیستنی ئەوهەواڵانە دڵگران دەبین و دەڵێین کە خۆکوشتن چارەسەر نییە. بە جێگەی خۆکوشتن دەبێت ئێمە بیرلە بنەماڵەی خۆمان و کۆمەڵگەی خۆمان و بەتایبەتی کچ و دایکی ئێمە کە ئیستاکە لە دەستی داعشدان وچارەنووسیان دیارنییە بکەینەوە و بۆ ئەوان تێکۆشان بکەین. لە بەرئەوەی کە لە فەرمانەکەی ٢٠١٤ ژنانی ئێزدی بوون کە رووبە ڕووی زەحمەتی، خۆکوشتن، فڕۆشتن ، سووتاندن و ئەشکەنجەی قوورس بوونەوە، بەتایبەتی ژنانی گەنجی ئێزدی رووبەڕووی ئەم مەینەتیانە بوونەوە.

' چاوی کۆمەڵگە لە سەرئێمەیە کە پێشەنگایەتی و تۆڵەی کۆمەڵگەکەمان بکەینەوە'

یەکێک کە ئەمڕۆ تۆڵەی ئەوان بکاتەوە وببێتە وڵام بۆ ئەو پیلانانەی کە لە سەرکۆمەڵگەی ئێزدی بەڕێوەدەجێت، ژنانی ئێزدییە. لە بەرئەوە بارێکی قوورس بە سەرشانی ژنانی ئێزدیەوەیە. کۆمەڵگەی ئێزدی چاوی لە ئێمەیە کە ببینە پێشەنگی تێکۆشان. هەروەها ببینە وڵامێک بۆ فەرمان کە جارێکی تر کچ و ژنانی ئێزدی نەبنە قووربانی. نابێت تووڕەیی ئێمە ببێتە هۆی خۆکوشتنمان، دەبێت ببێتە وزەیەک بۆ تۆڵە کردنەوە لەهێزە داگیرکەرەکان و بکوژەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی کە جارێکی تر فەرمان لە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی بەرێوە نەچێت.

' بگەرێنەوە سەر خاکی خۆتان، خەبات بکەن'

ئیستاکە شەرێکی تایبەت لە سەرکۆمەڵگەی ئێزدی بەرێوە دەچێت و لەم شەڕەدا بەتایبەتی ژنانی وکچانی ئێزدی دەکرێنە ئامانج. بە شێوازێکی زۆر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بۆ کچان وژنانی ئێزدی دەبێتە گرفت بە جۆرێک کە ناتوانن خۆیان دەربازبکەن. هەروەها لە کەمپەکانی باشووری کوردستان ڕووداوی خۆکوژیی زۆر بووە و ژنان لەناو ئەو کەمپانەدا خۆکوژی وەک چارەسەردەبینن. داوای ئێمە ئەوەیە کە ئەوان دەتوانن بێنە سەرخاک و واری خۆیان لەوی خەباتی ژنانی ئێزدی ئەنجام بدەن. دەبێت ئێمە بەردەوام رێگەی چارەسەری بدۆزینەوە، نابێت بۆهەر گرفتێک ڕوو بهێنرێتە خۆکوژیی. لە هەرکێشەیەکدا لە رێگەی گفتۆگو، دانووستاندن ولە یەک تێگەییشتن دەتوانین لە رووی دەرونیەوە خۆکوشتن دەرباز بکەین.

'درگای تاژێ بەڕووی هەموو ژنان و کچانی گەنجی ئێزدی کراوەیە'

دوای فەرمان لەلایەن ژنانی ئێزدییەوە گەلیک چالاکی ئەنجامدراوە. یەکێک لە ئامانجەکانی دامەزراندی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بەڕێکخستنکردنی ژنانی ئیزدییە. هەروەها وڵام دانەوەی هەموو گرفتەکانی کۆمەڵگە و کچ و ژنانی گەنجی ئێزدییە. هەر ژن یان کچێکی ئێزدی کێشەی بۆ درووست ببێت، بیهەوێت نیقاش بکات و ڕێگەی چارەسەری وەربگرێت دەتوانێت سەردانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بکات. مەجلسی تاژێ لە هەموو گوند و شارۆچکەکانی شەنگال و دەرووبەری وڵات خۆیان بەڕێکخستن کردووە.

هەرکچ و ژنێک دەیەوێت سەردانی تاژێ بکات، بۆ گفتوگۆ ئامادەین. ئێمە هەموو دەرفەتەکانی خۆمان بۆ چارەسەری کیشەی ژنان دەخەینەگەڕ. ئێمە بنەماڵەی دووهەمینین. بێ ترس و بێ دوودڵی، بێ ئەوەی سەیری پاشەوە بکەن دەتوانن بێن. لەم ژیانەدا هیوا هیچکات نامرێ و تاژێ لە سەر بنگەی ئەوەی کە ببێتە وڵام بۆ ژنان دامەزراوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان دەرفەت و ڕێگەی چارەسەری ئافڕاندووە، لە ئەم سەردەمەدا بە هزری سەرۆک ئاپۆ ئێمە هیچکات ناچار بە خۆکووژی نابین."

ک-ش