تاژێ یەکەمین چالاکی ٨ی ئاداری لە سێرت دەستپێکرد
تاژێ لە سێرت هەنگاوی یەکەمی چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد، گۆشەگیری ئیمڕالی و پاکتاوکردنی ژنانی ئیدانەکرا، تیشکی خستەسەرگرینگی خۆپاراستن.
تاژێ لە سێرت هەنگاوی یەکەمی چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد، گۆشەگیری ئیمڕالی و پاکتاوکردنی ژنانی ئیدانەکرا، تیشکی خستەسەرگرینگی خۆپاراستن.
تەڤگەری ژنی ئازاد- تاژێ لە سێرت یەکەمین چالاکی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنی دەستپێکرد. ژنان بەربەستەکانیانی پۆلیس-یان تێپەڕاند و ڕاگەیەنراویاندا. ژنان وتیان: " سەرهەڵدانی ساراکان هەوێنی ژیانێکی نوێیە."
مەراسیمی یەکەمی تاژێ بۆ ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن بە درووشمی " لە دژی قڕکردنی ژنان ، لە دژی گۆشەگیری ئێمە ئازادی دەپارێزین" ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و سروودی خۆیان بڵاو کردەوە، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسای، چالاکانی تاژێ، مەجلسی هەدەپە، مەرال دانش سەرۆک وەکیلی گروپی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا پەرلمانتاری هەدەپە، ڕەمزیە توسوون پەرلمانتاری هەدەپەی ئامەد، هاوسەرۆکی شار و ناوچەکان بەشدار بوون.
پۆلیس ویستی کە بە گەمارۆدانی ژنان ڕێگە لە چالاکییەکە بگرێت. ژنان سەرەڕای ڕێگریەکان ڕاگەیەنراوێکیان دا.
سەرەتا مەرال دانش قسەیکرد و وتی: " هێرش دەکرێتە سەر دەسکەوتەکانی ژنان. ئێمە دەبێت ئەم دەسکەوتانە بپارێزین. " لە دژی ڕێگرییەکانی پۆلیس ژنان بە وتنەوەی درووشم خۆڕاگریان کرد. لەم وڵاتە گۆشەگیری هەیە.
ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن شیلان کان خوێندرایەوە و وترا: " ژنان لە هەرشوێنێک دەکوژرێن. دەیانهەوێت ژنان بێ ئیرادە بکەن. ئێمە ڕووبەڕووی تووندووتیژی و فەقیری دەبینەوە. ئێمە بە تێکۆشانی خۆمان سیاسەتەکانی قەدەغە پووچەڵ دەکەینەوە."
دوای ڕاگەیەنراوەکە چالاکییەکە بە درووشمی " ژن، ژیان ، ئازادی" ، " بژی بەرخۆدانی ژنان کۆتایی هات".
ک٠ش