تەرمی گولسوم دۆغان لە دوای ١٣ رۆژ دۆزرایەوە

لە شاری ئیسپاراتای تورکیا تەرمی ژنێک بە ناوی گولسوم دۆغان لە دوای ١٣ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، دۆزرایەوە.

تەرمی گولسوم دۆغانی تەمەن ٣١ ساڵ، کە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە گەڕەکی سەرمەت لە شاری ئیسپاراتای تورکیا بێسەرشوێن بوو بوو، لە ناوچەی شاخاویی ئاگلاسون لە بوردور دۆزرایەوە.

لە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە تەرمەکەى گولسوم دۆغان بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی داد کرا.

بەپێی ئاماری پلاتفۆرمی ئێمە تاوانەکانی دژ بە ژنان رادەوەستێنین (کەجەدەپە / KCDP) لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون. چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان رایدەگەیەنن، کوشتنی ژنان بە شێوەیەکی زۆر زەق و بەرچاو لە تورکیای ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستدا زیادیکردووە.

ژ.ت