ژنان بۆ دادگایی کردنی ئەردۆغان چالاکییان ئەنجامدا

لە شاری ئامستردامی هۆلەندا بە پیشەنگایەتی ژنان لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' ستاندێکی کۆکردنەوەی واژۆ دانرا.

بە دەسپیشخەری ژنان لە شاری ئامستردامی هۆلەندا لە چوارچێوەی کەمپەینی تەژەکەی-ئەورووپا ' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار واژۆ' دەستیپێکردووە، ستاندێک دانرا.

لە چالاکییەکەدا لە سەر ئامانجی ئەم کەمپەینە زانیاری بڵاوکردەوە، هاووڵاتیان پیشوازییەکی باشیان نیشاندا و کەمپەینەکەیان واژۆ کرد.

لە چالاکییەکەدا گەلیک واژۆ کۆکرایەوە.

ک-ش