ژنان لەدژی تووندوتیژی پیاوان و دەوڵەت ڕژانە سەرشەقام

ژنانی بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی تووندوتیژی پیاوان و دەوڵەت سەرهەڵدانیانکرد.

تەڤگەری ژنی ئازاد( تەژا)، مەجلسی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە ویڕای رێکخستنە کرێکارییەکان بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە گەلێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.

ئەنکارا

لقی ئەنکارای سەندیکای (سەئەسە)، دەڤ -ساگلیک-ئیش لە نەخۆشخانەی بوعەلی سینای زانکۆی ئەنکارا لەگەل ژنان کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی ژنان لە بواری تەندرووستی کۆمەڵایەتی و خەباتکارانی تەندرووستی باسی لەسەر کرا.

شڕنەخ

لە شڕنەخ بە پیشەنگایەتی تەژا و مەجلسی ژنانی هەدەپە  ژنان کۆبوونەوە و لە ناوچەی لە ناوچەی سڵۆپی سەردانی گۆڕی شێڤێ دەمیر، فاتما ئۆیار و پاکیزە نەیەر-یان کرد کە لەکاتی هێرشی قڕکردندا شەهید بوون.

ئەمینە ئینان چالاکوانی تەژا لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، " تێکۆشانێکی گەورەیان کرد. لەناو تێکۆشان و ڕێگەیەکی پیرۆزدا شەهید بوون. چی دەبێت با ببێت ئێمە خاوەنداریەتی لە تێکۆسانی ئەوان دەکەین.

دواتر ژنان سەردانی بازاڕیان کرد. سەرەڕای ئاستەنگییەکانی پۆلیس ژنان درێژەیان بە چالاکی دا.

ئەدەنە

لە ناوەندی چاندی یاشار کەمالی شارەوانی سێحانی ئەدەنە، کۆبوونەوەیەک بەریوە چوو. ژنان پانکاردی بە نووسینی " لە دژی قڕکردنی ژنان، ژن ژیانە؛ لەدژی گۆشەگیری ئازادی دەپارێزین" لە سالۆنەکەدا بەرزکردەوە. پارلمانتاری هەدەپەی ئەدەنە تولای حاتەم ئۆغلوو لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە ئەوان لەدژی گۆشار و نادادپەروەری تێکۆشانی خۆیان فراوانتر بکەن.

مێرسین

لە بینای ناوچەی تارسووسێ-ی ڕێکخستنەکانی هەدەپە  هونەرمەندان گۆڕانیان چڕی. لە بەرنامەکەدا ئەندامی مەجلسی هەدەپە سەحەر قادیروغلو قسەیکرد و وتی، " ئێمەی ژنان لە ماڵان، لە کارگە ، کۆڵان، لە بواری سیاسەتدا تێکۆشان کرا و دەسکەوتەکانی ژنان لە ڕۆژئاوا بووە شۆرشی ژن. ئێەم هیچکات لە بەر کۆمەڵکووژی، دەستدریژی و تووندووتیژی تەسلیم نابین."

ک-ش