لە ناوچەی شەهبا چالاکیەک بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان ساز کرا

ژنانی گەنجی عەفرین بە مەبەستی ئیدانەکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ناوچەی شەهبا چالاکیەکیان سازکرد.

چالاکیەکە لە گۆڕەپانی فافینی ناوچەی شەهبا بەڕێوەچوو، چەندین ژن بەشداریان لەو چالاکیەدا کرد.

چالاکیەکە بە دروشمی "راپەڕینی ژنانی گەنج، تۆڵەسەندنەوەیە" دەستی پێکرد و تێیدا تیشک خرایە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان و ئەو توندوتیژیە ئیدانە کرا.

ز.ش