لە هانۆڤەری ئەڵمانیا توندوتیژیی دژ بە ژنان ئیدانە کرا

لە چالاکییەکدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا توندوتیژیی دژ بە ژنان ئیدانە کرا.

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەر ێکخستنی چالاکییەک، توندوتیژی، کوشتن و پەلاماردانی سەر ژنان ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا پەلاماردانی ژنان، توندوتیژی و دەستدرێژیی سەر ژنان لەلایەن سەربازان و پۆلیس و جاش و جەردەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان ئیدانە کرا.

ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد رایانگەیاند، رق و دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورک لەم سەردەمەدا بەرامبەر بە ژنان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

چالاکییەکە لە دوای پێشکەشکردنی وتەکان و بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێھات.

ژ.ت